وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بەیرووت دەکات و دەڵێت، ئەگەر کۆمەڵگە ئیسرائیلییەکانی سنوور ئاسایشیان نەبێت، ئەوا رێگەنادەن پایتەختی لوبنانیش ئارام بێت. ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی باشووری لوبنانیان بۆردوومان کرد؛ هەروەها سوپای ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی چەند باڵەخانەیەکی باشووری بەیرووتی کرد بۆئەوەی بۆردوومانیان بکات. ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، یسرائیل کاتس، …
زیاتر بخوێنەرەوەسکاڵای سەر دڵشاد بارزانی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل گەیشتە دادگای بەغداد
قەندیل پرێس، بەغداد دوێکە 24ـی ئاداری 2025 داوکاری گشتی دۆسییەی بەشداری دڵشاد بارزانی لە ئاهەنگی نەورۆز لە باڵیۆزخانەی ئیــسرائیل ئاراستەی دادگای لێکۆڵینەوەی 3ـی کەرخ لە شاری بەغداد کرد. هەروەها هەر دوێکە دکتۆر محمد خەفاجی ئەندامی لیژنەی یاسای پەرلەمانی عێراق نووسراوی ئاراستەی داواکاری گشتی کردووە بۆ جوڵاندنی سکاڵا لە سەر هەمان …
زیاتر بخوێنەرەوەقائانى پهیامێكى بهپهله دهگهیهنێته گروپه چهكدارهكانى عێراق
ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەت لە زاری سەرچاوەكانییەوە بڵاوی كردەوە، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی داوەتە گرووپە چەكدارە عێراقییەكان، كە خۆیان لە هێرشكردنە سەر بەرژوەندییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بەدوور بگرن، هەروەها لەم قۆناغە هەستیارەدا هیچ چالاكییەكی سەربازی ئەنجام نەدەن. ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەت لە زاری چەند سەرچاوەیەكە سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی …
زیاتر بخوێنەرەوەئیسرائیل کۆتایی بە ئاگربەست هێنا؛ لە هێرشێکی فراوانیدا بۆ سەر غەززە 310 کەس کوژران
ئیسرائیل کۆتایی بە ئاگربەست هێنا و هێرشی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر کەرتی غەززە. وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە دەڵێت، لانیکەم 310 کەس کوژراون کە “زۆربەیان منداڵ و ژنن”. کۆشکی سپی ئاماژە بەوە دەکات، پێش ئەوەی ئیسرائیل ئەو هێرشانە بکات، راوێژی بە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کردووە. کارۆلاین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی بە …
زیاتر بخوێنەرەوەبەرپرسێکی پێشووی مۆساد: دەبێت ئیسرائیل خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی تورکیا لە سوریا ئامادە بکات
یایر ڕاڤید ڕاڤیتز، فەرماندەی پێشووی یەکەی 504 و بەرپرسی لقی ئۆپەراسیۆنی مۆساد لە بەیروت، هۆشداریی داوە کە ئیسرائیل دەبێت خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای تورکیا ئامادە بکات، جەختیشی لەوە کردۆتەوە کە دوژمنی دووەم (دوای ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا) تورکیایە بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە. ئەو بەرپرسەی هەواڵگریی ئیسرائیل ڕوونیشیکردەوە، ئەردۆغان …
زیاتر بخوێنەرەوەوۆڵ ستریت جۆڕناڵ: ئیسرائیل هەوڵ بۆ بەفیدراڵیکردنی سووریا دەدات
رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆڕناڵ”ـی ئەمریکی رایگەیاند، ئیسرائیل هەوڵ دەدات زلهێزەکانی جیهان رازیبکات سووریا بکرێتە فیدراڵی، بۆ ئەمەش بڕی یەک ملیار دۆلاری بۆ هاوکاریی دروزەکانی ئەو وڵاتە تەرخانکردووە. شرۆڤەکاران بە رۆژنامە ئەمریکییەکەیان راگەیاندووە، ئامانجی ئیسرائیل لە پارەدارکردنی دروزەکان رێگریکردنە لە بەشداریی دروزەکان لە حکومەتی نوێ و سوپای نوێی سووریا. ئەوەش لەکاتێکدایە، …
زیاتر بخوێنەرەوەبەرپرسێکی پێشوی هەواڵگریی ئیسرائیل لهبارهى هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە زانیاریى ئاشكرادهكات
بەرپرسێکی پێشوی هەواڵگریی ئیسرائیل لهبارهى هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە زانیاریى ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، “دەبێت چاوەڕێی ئەوەبین بزانین ئایا هەموو پێکهاتەکانی پهكهكه لەعێراقو سوریاو تورکیا پابەند دەبن بەهەڵوەشاندنەوەی خۆیان یان نا”. حەنان گێفن، فەرماندەی پێشوی یەکەی هەواڵگریی 8200ی ئیسرائیل، گومانی لەتوانای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەبوە بۆ جێبەجێکردنی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری ئەو پارتە …
زیاتر بخوێنەرەوەناتانیاهۆ هەڕەشەی تونددەکات: کورد و دروزەکان دەپارێزین
سەرۆکی ئیسرائیل هەڕەشە لە گروپی چەکداری حزبوڵای لوبنانی و ئیدارەی نوێی سوریا دەکات و دەڵێت،” کورد و دروزەکان لە هەڕەشەی دوژمنان دەپارێزین”. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکی ئیسرائیل لەوتارێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” رێگە بە دوژمنانمان لە لوبنان و سوریا نادەین زیاتر بەهێزن “. ئەوەشیخستەڕوو،” کورد و دروزەکانی سوریا دەپارێزین، هەر وڵاتێک ببێتە مەترسی …
زیاتر بخوێنەرەوەئەنجومەنی سەربازی سوەیدا لە دژی هەڕەشەکانی هەتەشە کەوتە حالەتی ئامادەباشی
قەندیل پرێس ئەمڕۆ ئاسایشی گشتی هەتەشە ڕایگەیاند: پێنج رۆژ وەک مۆلەت دەدەینە گروپە چەکدارەکانی دروزەکان چەکەکانیان دانێن و ئەو کەسانە ڕادەست بکەن کە بە چەک رووبەروویان بوونەتەوە. لە وەڵامی ئەو هێرشانەدا ئەمرۆ ١ـی ئاداری ٢٠٢٥ ئەنجومەنی سەربازی سوەیدا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو پێشهاتە مەیدانییە مەترسیدارانەی کە لە شاری …
زیاتر بخوێنەرەوەڕۆژئاواى كوردستان پهیامێك لهبارهى ئیسرائیلهوه بڵاودهكاتهوه
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، بەبێ ڕۆڵی ئیسرائیل، هیچ چارەسەرێكی دیموكراتی لەناوچەكە بەدینایەت. ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئورشەلیم پۆستی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ گدیۆن سائر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل قسەیان لەسەر چارەسەری قەیرانی ئاسایشی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردوەو …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس