ناتانیاهۆ هەڕەشەی تونددەکات: کورد و دروزەکان دەپارێزین

سەرۆکی ئیسرائیل هەڕەشە لە  گروپی چەکداری حزبوڵای لوبنانی و ئیدارەی نوێی سوریا دەکات و دەڵێت،” کورد و دروزەکان لە هەڕەشەی دوژمنان دەپارێزین”.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکی ئیسرائیل لەوتارێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” رێگە بە دوژمنانمان لە لوبنان و سوریا نادەین زیاتر بەهێزن “.

ئەوەشیخستەڕوو،” کورد و دروزەکانی سوریا دەپارێزین، هەر وڵاتێک ببێتە مەترسی بۆ ئێمە و کوردەکان لە سوریا تێکیدەشکێنین”.

هاوکات، ناتانیاهۆ هەڕەشە لە بزوتنەوەی حەماس دەکات و ڕایدەگەیەنێت،” ئەگەر سەرجەم بارمتەکان ئازاد نەکەن، ئەنجامەکەی بەجۆرێک دەبێت شۆکتان دەکات “.

وتیشی، بە پاڵپشتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا قۆناغێکی دیکەی جەنگ لە دژی حەماس دەستپێدەکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ناتانیاهۆ: سوپای ئیسرائیل زنجیرە چیای “عەلی تاهر”ی گرت و پاکی کردەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی زنجیرە چیای “عەلی تاهر”ی لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *