ئیسرائیل دوو هێرشی بۆ سەر باشووری لوبنان ئەنجام دا

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستی لوبنان، ئەمڕۆ شەمە لە دوو هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل، بۆ سەر باشووری لوبنان سێ کەس کوژران، هاوکات سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە ئەندامێکی حزبوڵای لوبنانیان کردووەتە ئامانج.

ئەمڕۆ وەزارەتی تەندرووستی لوبنان لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی كونين، كەسێك گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندارە.

ئاماژەی بەوەش كرد، هێرشی دووەمی ئیسرائیل بۆ سەر ماتۆڕسکیلێك بووە، كە لە شارۆچکەی محرونە ئەنجام درا، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان ژنە و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

هەروەها سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە “ئەمڕۆ لە ناوچەی كونين لە باشووری لوبنان هێرشیان کردووە و حەسەن محەمەد حەمودی، فەرماندەی مووشەکیی دژە تانکی حزبوڵای لە ناوچەی بینت جبەیل لەناوبردووە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *