به‌په‌له

ئەرشیفی تاگەکان

هەورامان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ئێران

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی شەممە ٢٩ سەرماوەز، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی تەتە لە سنووری هەورامان تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بەسەختی برینداربووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بەختیار روزبە خەڵکی گوندی «تووەسوران» لە بەشی سەرشێوی مەریوان ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم کۆڵبەرە لە دەست و زگی بەسەختی برینداربووە و …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە‌کانی ئێران

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئێوارەی ئه‌مڕۆ، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری شاری مەریوان تەقەیان لە كۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێك بە ناوی “دانیال ساڵحی” تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی “دوپلۆرە”ی سەر بە مەریوان بریندار بووە.

زیاتر بخوێنەرەوە

کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو

لە ناوچەی سنووریی ئاوپەڕی بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی سنووری حکومەتی ئێران بە تەقەی راستەوخۆ کۆڵبەرێکیان کوشت و کۆڵبەرێکی دیکەشیان بریندار کرد. ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە ناوی سەیوان عەبدوڵازادەیە، خەڵکی گوندی حەوت تاشە. ئەو کۆڵبەرەشەی بریندارکراوە، برینەکەی سەختە. هێزەکانی سنوور تەقەیان بەنێو ژمارەیەک کۆڵبەردا کردووە، دە ئەسپیان کوشتوون و دەستیان بەسەر …

زیاتر بخوێنەرەوە

سەوڵاوا؛ کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزاییە سنوورییەکانی شاری سەوڵاوا، کۆڵبەرێک بەناوی کورۆش مورادی کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی ڕزگار وەتەندووست بریندار کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۶ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ (۲۷ی مەی ۲۰۲۵)، کورۆش مورادی، کۆڵبەری گەنجی خەڵکی گوندی سپیداری سەوڵاوا …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەریوان؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

ئارمان ڕایزەن کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری مەریوان لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ۲۰ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ (۱۰ی مەی ۲۰۲۵)، ئارمان ڕایزەن تەمەن ٣٢ ساڵ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی “گۆگجە” سەر بە شاری مەریوان …

زیاتر بخوێنەرەوە

کۆڵبەرێكی تەمەن ١٧ ساڵ بە تەقەی هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار بوو

هێژا شیری، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سەلاس باوەجانی، ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووریی ئێرانەوە لە سنووری نەوسوود کراوەتە ئامانج و بریندار بووە. بەپێی زانیارییەکان، ئەو مێرمنداڵە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە كاتی كۆڵبەری لە ناوچەی سنووری نەوسوود كراوەتە ئامانج. بەگوێرەی ئامارەکان، ساڵی ڕابردوو بەهۆی تەقەکردن لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ئێرانەوە، …

زیاتر بخوێنەرەوە

لە ساڵی ڕابردوودا ٣٤٥ کۆڵبەری کورد کوژراون و بریندار بوون

بەپێی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٥٩ کۆڵبەر کوژراون و ٢٨٦ کۆڵبەریش برینداربوون. بەپێی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٥٩ کۆڵبەر کوژراون و ٢٨٦ کۆڵبەریش برینداربوون، لەو ژمارەیەدا ٢٢ کۆڵبەر تەمەنیان لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵانەوەیە. کۆڵبەرنیوز ئاماری کوژراو و بریندارانی کۆڵبەرانی …

زیاتر بخوێنەرەوە

نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

کۆڵبەرێک بە ناوی ماردین شوکری، خەڵکی پاوە لە کاتی چوون بۆ کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بووە و بە هۆی سەختیی برینەکانی بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گواستراوەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٢ی …

زیاتر بخوێنەرەوە