لە ساڵی ڕابردوودا ٣٤٥ کۆڵبەری کورد کوژراون و بریندار بوون

بەپێی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٥٩ کۆڵبەر کوژراون و ٢٨٦ کۆڵبەریش برینداربوون.

بەپێی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٥٩ کۆڵبەر کوژراون و ٢٨٦ کۆڵبەریش برینداربوون، لەو ژمارەیەدا ٢٢ کۆڵبەر تەمەنیان لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵانەوەیە.

کۆڵبەرنیوز ئاماری کوژراو و بریندارانی کۆڵبەرانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە ساڵی ٢٠٢٤دا بڵاوکردەوە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، لە ساڵی ڕابردوودا ٣٤٥ کۆڵبەری کورد کوژران و بریندار بوون، کە ٥٩ کۆڵبەر کوژراون و ٢٨٦ کۆڵبەریش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ژمارە ٢٢ کۆڵبەر تەمەنیان لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵیدایە و یەکێکیان بە هۆی سەرما و بەستەڵەکەوە گیانی لەدەستداوە.

هەروەها ڕاگەیەندراوە کۆڵبەران لە ڕێگەی ناوچە سنوورییەکان و پارێزگاکانی ورمێ و سنە و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ئێران، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە ژیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی، لە پێنجەمین کۆنگرەیدا متمانەی بە هاوسەرۆکەکانی بەخشییەوە و ئۆرگانە باڵاکانی نوێکردەوە

قەندیل پرێس پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کۆتایی بە کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی گەورەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *