به‌په‌له

نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

کۆڵبەرێک بە ناوی ماردین شوکری، خەڵکی پاوە لە کاتی چوون بۆ کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بووە و بە هۆی سەختیی برینەکانی بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گواستراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ (٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، ماردین شوکری کۆڵبەری خەڵکی گوندی “دشە”ی سەر بە پاوە، لە ڕەوتی تەقەکردنی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بۆ سەر ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سەر سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ماردین شوکری بە بێ ئاگاداری پێشوەخت بە گوللەی ساچمەیی ئەو هێزانە سک و ملی کراوەتە ئامانج.

ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواستراوەتەوە و بارودۆخی تەندروستی ناوبراو ناجێگیرە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەولێر کۆبوونەوە و ڕەوشی ڕۆژئاوای کوردستان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *