به‌په‌له

مەریوان؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

ئارمان ڕایزەن کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری مەریوان لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ۲۰ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ (۱۰ی مەی ۲۰۲۵)، ئارمان ڕایزەن تەمەن ٣٢ ساڵ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی “گۆگجە” سەر بە شاری مەریوان لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارمان ڕایزەن لە کاتی کۆڵبەری هاوڕێ لەگەڵ چەند کوڵبەر لە ناوچەی سنووریی “دووپلوورە”ی سەر بە شاری مەریوان کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە.

ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە تەرمی بێ گیانی ئارمان رایزەن پاش ئەو ڕووداوە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان گواستراوەتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆمەڵی دادگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەرچوون لە قەیرانی هەرێم دەزانێت

​قەندیل پرێس ​ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرپەرشتی عەلی باپیر لە شاری هەولێر کۆبووەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *