به‌په‌له

ئەرشیفی تاگەکان

دەستبەسەرکردنی توندوتیژ و هەڕەشەکردن لە ئەندامانی بنەماڵەی وریشە مورادی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە

کەریم ئەسغەری، زیندانیی سیاسیی پێشوو و هاوسەری خوشکی وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی سزادراو بە لەسێدارەدان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٨ی ژوەنی ٢٠٢٥) بە شێوەیەکی توندوتیژ لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شارۆچکەی شوێشەی سەر بە سنە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی زانیاریەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، …

زیاتر بخوێنەرەوە

شارەوانییەکی ئیتالیا ڕەگەزنامەی فەخری بەخشییە وریشە مورادی

سەرۆکی شارەوانی بوجیبونسی ئیتالیا ڕایگەیاند بە کۆی دەنگی ئەندامانی شارەوانییەکەیان ڕەگەزنامەی فەخرییان بە خشیووە بە ژنە چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ وریشە مورادی. سوزانا جانا سەرۆکی شارەوانی شاری بوجیبونسی ئیتالیا لە پێگەی خۆی لە دیجیتاڵ میدیایی ئێکس سەبارەت بە بەخشینی ڕەگەزنامەی فەخری بە وریشە مورادی زیندانیی سیاسیی کورد و سزادراو بە …

زیاتر بخوێنەرەوە

بانگەوازی جیهانیی ژنانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و شەریفە محەممەدی

تۆڕی ژنانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە هەرێمی مزۆئەمریکا، کە پێکهاتووە لە نزیکەی سێ هەزار ژنە چالاکوان و سێ سەد ڕێکخراو لە وڵاتەكانی مەکسیک، هندۆراس، نیکاراگوا، سالوادۆر و گواتمالا، بە کۆی دەنگ داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی حوکمی لەسێدارەدانی #پەخشان_عەزیزی، #وریشە_مورادی و #شەریفە_محەممەدی، سێ ژنی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە ئێران دەكەن.  

زیاتر بخوێنەرەوە

وریشە مورادی: من لە ڕەچەڵەکی ژنانێکەوە هاتووم کە هەموو ساتێکیان پڕ بووە لە خەبات و بەرخۆدان

وریشە مورادی، زیندانیی سیاسی کورد و ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کەژار، کە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندراوە، بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان، نامەیەکی لە پشت حەسارەکانی زیندانی ئێڤینی تارانەوە بڵاو کردەوە. وریشە مورادی لە نامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە لە هەموو ژنانی ئازادیخواز، پێداگریی لەسەر  بەرخۆدان و …

زیاتر بخوێنەرەوە

بانگەوازیی هەڵمەتێکی تویتەری و ئینستاگرامی دژی ئێعدام لە ئێران

بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی کە بڵاو کراوەتەوە، کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ و مافی ژنان بانگەوازێکیان بۆ گەردەلوولێکی تویتەری و ئینستاگرامی لە ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەمە، کاتژمێر ۲۱:۰۰ بە کاتی ئێران (۱۸:۳۰ بە کاتی ئەورووپای ناوەندیی) بڵاوکردووەتەوە. ئەم چالاکییە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە شەپۆلی ئێعدامەکان لە ئێران و بە هاشتاگی #WeProtestExecution …

زیاتر بخوێنەرەوە

دیمەن سۆهرابی: پەخشان و وریشە بوون بە هێمای خۆڕاگری و شۆڕشگێری لە ناو شۆڕشی ژن ژیان ئازادی

دیمەن سۆهرابی چالاکی بواری مافی ژنان هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: سەڵتەنەت تەڵەبەکان دیارە خاوەن هەمان فکری دەورانی شایەنشای ئێرانن نە شتک زیاتر و نە کەمتر. ژن جیا لە بوکەڵەیەکی سوراو سپیاو کراو کە وەک ئۆبژەیەکی جنسی چاوی لێدەکرێ نابینن. فکریان لە دەوری یەک دەوڵەت، یەک میلەت، یەک زمان دەخولێتەوە، بە چاوی کۆیخایەتی …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەردەوامیی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد؛ هەشت هاووڵاتیی دیکە دەستبەسەر کران

لە درێژەی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییان لەدوای مانگرتنی گشتی لە کوردستان، هەشت هاووڵاتیی کوردی دیکە بە ناوەکانی چیاکۆ قوربەیی خەڵکی سنە، حەسەن خەلیلی خەڵکی سەردەشت، سادق کوردی خەڵکی پیرانشار، مەهدی جوانمەردی، فەرهاد زەندی، ئەرسەلان میرەکی و فەرشاد سەیدی، هاووڵاتییانی خەڵکی شاری دێولان و مەنسوور مەولوود پوور، خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن ناوەندە …

زیاتر بخوێنەرەوە

یەکێتیی ئەوروپا بە هەوڵی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا، بە شێوەیەکی کەلەپەڕ، بەرامبەر سەزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی، ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕی

یەکێتیی ئەوروپا بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک کە بە هەوڵی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا وەکوو هانا نیومەن پەسەند کرا، سەبارەت بە سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی ناڕەزایەتیی دەربڕی. ئەو بڕیارنامە ڕۆژی پێنجشەممە، چواری ڕێبەندان، بە ٥٥٦ دەنگی بەڵێ بەرانبەر بە ٦ دەنگی نەخێر پەسەند کرا. ٤٢ نوێنەری پەرلەمانی ئەوروپاش دەنگی بێ …

زیاتر بخوێنەرەوە

ڕاگەیاندراوی هاوبەشی پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی

پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگەوازییان لە هەمووان کرد لە دژی سزای لە سێدارەدانی هەردوو ژنە چالاکوان پەخشان عەزیز ی و وریشە مورادی مانگرتی گشتی ڕابگەیەنن. لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگەوازییان لە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد ڕۆژی چوارشەممە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە دژی …

زیاتر بخوێنەرەوە

سزای لەسێدارەدان بەسەر وریشە مورادیدا سەپێندرا

ڕژێمی ئێران، سزای لەسێدارەدانی بەسەر وریشە مورادی زیندانی سیاسیی کورددا سەپاند، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخستنی چەکداریی دژی ئێران. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدان بەسەر وریشەی مورادی زیندانی سیاسیی کورددا سەپێنراوە، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێكخستنی چەكداریی دژی ڕژێمی ئێران. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی …

زیاتر بخوێنەرەوە