سڕی سورەیا ئەنۆدەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵی لە تەمەنی 62 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. سڕی سورەیا ئۆندەر دوای مانەوەی 18 رۆژ بە بێهۆشی لە نەخۆشخانەی فلۆرێنس نایتین گەیڵ، سەرەڕای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی 12 کاتژمێریی لە 15ـی نیساندا، کە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ 3ـى ئایار کۆچى دوایی …
زیاتر بخوێنەرەوەوەزارەتی بەرگریی تورکیا: هاوشێوەی سووریا دژی داواکاریی ئۆتۆنۆمی و خۆسەرین
تورکیا رایگەیاند، هەر گوتە و چالاکییەک سەبارەت بە ئۆتۆنۆمی و دەسەڵاتی خۆسەری لە سووریا رەتدەکەنەوە و دەشڵێت، هەماهەنگی سەبارەت بە پرسی بەنداوی تشرین لە ئاردایە. وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە وەڵامنامەی هەفتانەی خۆیدا سەبارەت بە “کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد” کە لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو رایگەیاند، یەکێتیی سیاسیی و یەکپارچەیی خاکی سووریا …
زیاتر بخوێنەرەوەقۆناغی ڕاگوزهر و ئاستەنگەکانی؛ ئهحمهد شهرع سێ خاڵی سەرەکی دیاریدەکات
ئهحمهد شهرع، سەرۆکی سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزهر دیدگای خۆی بۆ قۆناغی ڕاگوزهر لە سوریا ئاشکرا کرد و ڕایگهیاند، لە ئێستادا حکومەتەکەی لەگەڵ تورکیا و ڕوسیا دانوستان دەکات سەبارەت بە بونی سەربازییان لە سوریا، دهشڵێت، وڵاتەکەی پێویستی بە سوککردنی هەمیشەیی هەیە بۆ ئەوەی ئابوریی لەت و شکاوی خۆی بنیات بنێتەوە. ئهحمهد …
زیاتر بخوێنەرەوەشاندی دەم پارتی لەگەڵ وەزیری داد کۆدەبێتەوە
شاندی دەم پارتی بۆ دیدارەکانی ئیمراڵی رۆژی پێنجشەممە 24-04-2025 لەگەڵ یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا کۆدەبێتەوە. لەکاتێکدا شاندی دەم پارتی بۆ دیدارەکانی ئیمراڵی لە پەروین بوڵدان و سرری سورەییا ئۆندەر پێکدێت، بەڵام بەهۆی نەخۆشکەوتنی ئۆندەر، بۆ کۆبوونەوەکەی رۆژی پێنجشەممە هەریەک لە بریکارانی سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کڵچ کۆچیغیت و …
زیاتر بخوێنەرەوەبەگوێرەی راپرسییەک هەڵبژاردن بکرێت جەهەپە زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنێت
بەگوێرەی نوێترین راپرسی لە باکووری کوردستان و تورکیا، لە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، جەهەپە زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنێت و پێش ئاکپارتی دەکەوێت. راپرسییەکە لەلایەن ناوەندی (ئۆ ئار سی) لە 28 شاری باکووری کوردستان و تورکیا ئەنجامدراوە و 30.4٪ی ئەو کەسانەی بەشدارییان تیادا کردووە گوتوویانە، لە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، دەنگ بە …
زیاتر بخوێنەرەوەتورکیا داوای خۆبەدەستەوەدانی گەریلا دەکات
سوپای تورکیا لە باشوری کوردستان بە فڕۆکە، بڵاوکراوە بەسەر چیای ئاسۆسدا بڵاودەکاتەوە و داوای خۆبەدەستەوەدانی گەریلا دەکات. کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕاگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 18ـی نیسانی 2025، فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بە درێژایی چیای ئاسۆس و لە دەووروبەری گوندەکانی “گەڵاڵە، باساوێ، سەفرە و زەروون” لە قەزای ماوەت …
زیاتر بخوێنەرەوەپەکەکە: تورکیا لە 5 رۆژدا 1026 جار بۆردوومانی کردووین و دوو گەریلاش شەهید بوون
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەڵێت، هەرچەندە ئاگربەستی تاکلایەنەیان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی راگەیاندووە، بەڵام سوپای تورکیا لە پێنج رۆژدا هەزار و 26 جار پێگەکانیانی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە. ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، باڵی سەربازیی پەکەکە، لە نوێترین راگەیێندراویدا دەڵێت، سەرەڕای پابەندبوونیان بەو ئاگربەستەی زیاتر لە …
زیاتر بخوێنەرەوەئابتین پارسا: ئەم جۆرە بیرکردنەوەی کاک خالید عەزیزی سەبارەت بە پەژاک وەک ڕونگەی نازییەکان بۆ جوەکانە!
ئابتین پارسا، شرۆڤەکار و چالاکی ڕامیاری دەڵێت: “هەروەک چۆن مارتین لوتر قورخکاری پرتووکی پیرۆزی لە دەستی کلیسای کاتۆلیک دەرهێنا و دیاری بە کۆمەڵگای کرد، پەژاکیش شکستی بە قورخکای ڕامیاری هێنا و وەک دیاری دایە هەموو کوردستان بە تایبەت بە دەرەوەی هەرێمی موکریان.” قەندیل پرێس: زیاتر لە بیست ساڵە پارتی ژیانی …
زیاتر بخوێنەرەوەبۆ یەکەمینجار نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع کۆبونەوە
لەمیانەی بەشداریکردنیان لە کۆڕبەندی ئەنتاڵیا، بۆ یەکەمینجار نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا کۆبونەوە، لەوبارەیەشەوە سەرۆکی هەرێم دەڵێت،” جەختمانکردەوە لەسەر ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش “. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ( ئێکس ) ئاماژەی بەوەکرد،” خۆشحاڵبوم بە چاوپێکەوتنم لەگەڵ ئەحمەد شەرع لەئەنتاڵیا، لە کۆبونەوەکەشماندا باسمان …
زیاتر بخوێنەرەوەنێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئەنتاڵیا کۆبوونەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنتاڵیا کۆبوونەوە. نیوهڕۆی ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فهرمی بۆ بهشداریکردن لە چوارەمین کۆڕبەندی ئەنتاڵیا، گەیشتە تورکیا. ئەمڕۆ 11ـی نیسانی 2025، چوارەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا (ADF2025) لەژێر چاودێریی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس