ئەرشیفی تاگەکان

ڕووسیا نوێنەری “هەدەپە” لە هەرێمی کوردستانی رادەستی تورکیا کردەوە

ڕووسیا لەڕێگەی فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵەوە، ناسر یاگز، نوێنەری پێشووی “هەدەپە” کە ئیستا بووە بە “دەم پارتی” لە هەرێمی کوردستان رادەستی تورکیای کردەوە. 🔹 ناسر یاگز، پێشتر لەلایەن تورکیاوە داواکراو بوو، دوای ئەوەی سەردانی مۆسکۆی کرد, بۆ ماوەی چوار رۆژ لە مۆسکۆ راگیرا و ئەمڕۆ لە رێگەى فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیستانبوڵەوە ڕادەستى تورکیا …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بە تۆمەتی ‘گەندەڵی’ خرایە زیندانەوە

بە بڕیاری دادگەی ئیستەنبووڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ بە تۆمەتی “گەندەڵی” خرایە زیندانەوە. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی ئاداری 2025 لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا کە بە تۆمەتی گەندەڵی لە دژی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ دەستیپێکردووە، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەرەشارەوانی ئیستەنبووڵ و 99 کەسی دیکە کە لە 19ـی ئەم مانگەوە دەستبەسەرکرابوون، رەوانەی دادگەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

پەیامی بارزانی لە ئامەدەوە: هیوادارین لە کاتێکی نزیکدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد بکرێت

لە ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد پەیامی مەسعود بارزانی خوێندرایەوە. لە پەیامەکەیدا پشتیوانی لە پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا دەکات و رایگەیاند: “هیوادارین لە کاتێکی نزیکدا بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد بکرێت.” بارزانی ئاشتی “بە تاکە رێگەی راست و دروستی تێپەڕاندنی کێشەکان” دەزانێت. رایگەیاند: جەخت لە فەرهەنگی پێکەوەژیان و پەیامی ئاشتیخوازانە دەکەینەوە. بارزانی …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەرپرسێکی پێشووی مۆساد: دەبێت ئیسرائیل خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی تورکیا لە سوریا ئامادە بکات

یایر ڕاڤید ڕاڤیتز، فەرماندەی پێشووی یەکەی 504 و بەرپرسی لقی ئۆپەراسیۆنی مۆساد لە بەیروت، هۆشداریی داوە کە ئیسرائیل دەبێت خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای تورکیا ئامادە بکات، جەختیشی لەوە کردۆتەوە کە دوژمنی دووەم (دوای ئەحمەد شەرع  سەرۆک کۆماری سوریا) تورکیایە بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە. ئەو بەرپرسەی هەواڵگریی ئیسرائیل ڕوونیشیکردەوە، ئەردۆغان …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەردۆغان و ترەمپ بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کرد

سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و ئەردۆغان داوای لە ترەمپ کرد، سزاکانی سەر وڵاتەکەی هەڵبگرێت. بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی کۆماریی تورکیا، ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گوتوویەتی، لەم قۆناغەدا چاوەڕوانی وڵاتەکەی لە ئەمریکا ئەوەیە، لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، واشنتن لەسەر بنەمای رەوچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی تورکیا هەنگاو بنێت، سزاکان لەسەر وڵاتەکەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

تورکیا کۆمەڵکوژی لە کۆبانی ئەنجامدا، نۆ شەهید و دوو بریندار هەن

قەندیل پرێس، کۆبانێ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگەیاند: ژمارەی شەهیدانی مەدەنی کە لە هێرشێکی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی نێوان گوندەکانی قومجی و بەرخ بۆتان لە باشووری کۆبانی کوژراون بۆ نۆ کەس لە بنەماڵەیەک بەرزبووەتەوە، ئەمە جگە لەوەی دوو برینداری دیکەش لە هەمان  خێزانن. لە کاتژمێرەکانی درەنگانی شەوی یەکشەممەدا، …

زیاتر بخوێنەرەوە

هاکان فیدان: دەسەڵاتی سووریا بیر لەوە ناکاتەوە ئۆتۆنۆمی بداتە کورد

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی سەردانەکەی دوێنێیان بۆ دیمەشق و کۆبوونەوەی لەگەڵ کاربەدەستانی سووریا، رایگەیاند، پرسیاری زۆریان لە ئەحمەد شەرع کردووە لەبارەی رێککەوتنەکە لەگەڵ هەسەدە. گوتیشی: “شەرع بە ئێمەی گوت بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی کراوە یەپەگە بە تەواوەتی ناچێتە ناو سوپاوە”. لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی تیڤی100ی وڵاتەکەی، هاکان فیدان باسی …

زیاتر بخوێنەرەوە

پەروین بوڵدان: دوای جەژن لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبینەوە

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی دەڵێت، دوای جەژنی رەمەزان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبنەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری، ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش کاریگەر دەبێت. پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان و ئەندامی شاندی ئیمرالی، شەوی رابردوو لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا لەبارەی ئەگەری کۆبوونەوەی شاندەکەی ئیمرالی لەگەڵ رەجەب …

زیاتر بخوێنەرەوە

شاندی ئیمراڵی داوای چاوپێکەوتنیان لە ئەردۆغان کرد و ئەویش ئامادەیی دەربڕی

دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا ئامادەیی دەربڕی بۆ دیدار لەگەڵ شاندی ئیمراڵی، شاندەکە دوای دیداریان لە ئەردۆغان کرد. ئەمڕۆ لە وەڵامی رۆژنامەنووسێکدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەگەر شاندی ئیمڕاڵی داوای چاوپێکەوتنم لێبکەن ئامادەم لەگەڵیان دابنیشم. کەمێک پێش ئێستا شاندی ئیمڕاڵی داوایان کرد، چاویان بە …

زیاتر بخوێنەرەوە

تورکیا دەڵێت ‘بە ئاگاییەوە گەشبینە’ بە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و سووریا

لە یەکەم هەڵوێستی حکومەتی تورکیا بەرامبەر بە رێککەوتنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا، بەرپرسێکی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە ئەوان بە “ئاگاییەوە گەشبینین” بەو رێککەوتنە. رۆژی سێشەممە، 11ـی ئاداری 2025، بەرپرسێکی تورکیا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، “ئێمە بە ئاگاییەوە گەشبینین لەبارەی ئەو رێککەوتنە، بەڵام جگە لەو رێککەوتنەی بەدەستهاتووە، ئێمە …

زیاتر بخوێنەرەوە