هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا هیوای خواستوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆتایی بەپشتیوانیکردنی واشنتۆن بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد (یەپەگە) لەسوریا بهێنێت، لەکاتێکدا تورکیا بەردەوامە لەئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئەو هێزە کوردییە لەڕۆژئاوای کوردستان. هاكان فیدان لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەدهوحە لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیرانو وەزیری دەرەوەی …
زیاتر بخوێنەرەوەزۆرترین سکاڵا لە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دژی تورکیا تۆمارکراوە
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ئامارەکانی بۆ ساڵی 2024 بڵاوکردەوە و بەگوێرەی داتاکان، زۆرترین سکاڵا بەرێژەی نزیکەی 36٪ لەو ساڵەدا دژی تورکیا تۆمارکراوە. بەگوێرەی داتاکان، ژمارەی ئەو سکاڵایەنەی لە 47 وڵاتی ئەوروپاوە لە دادگاکە تۆمارکراون، 60 هەزار و 350 سکاڵایە و 21 هەزار و 600 سکاڵایان کە دەکاتە رێژەی 35.8٪ لە …
زیاتر بخوێنەرەوەئەردۆغان: هەرچۆنێک بێت دەگەین بە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی پارتی داد و گەشەپێدان “ئاکاپارتی”، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان رایگەیاند، “هەرچۆنێک بێت دەگەین بە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر”، کە مەبەستی ئەردۆغان کۆتاییهێنانە بە پارتی کرێکارانی کوردستان. ئەردۆغان ئاماژەی بەوەكرد، “ئێمە وەکو هاوپەیمانی جمهوور کێشەکانی ئەم وڵاتە چارەسەر دەکەین، بە دڵنیاییەوە …
زیاتر بخوێنەرەوەپەروین بوڵدان رەتیدەکاتەوە ئۆجەلان لەگەڵ دامەزراوەیەکی دەوڵەتی تورکیادا کۆبووبێتەوە
پەروین بوڵدان رەتیدەکاتەوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە دوورگەی ئیمراڵی لەگەڵ دامەزراوەیەکی دەوڵەتی تورکیا کۆبووبێتەوە. لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری وان و ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی نووسیویەتی، ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی تورکیادا لەبارەی ئۆجەلان بڵاودەکرێنەوە راست نین و، ئەوەش پێشێلکردنی بنەمای …
زیاتر بخوێنەرەوەراوێژکارێکى ئەردۆغان: دەبێت ئۆجەلان بەبێ مەرج بانگەوازی چەکدانان بکات
گەورە راوێژکارێکی ئەردۆغان دەڵێت، پێویستە عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، بەبێ مەرج بانگەوازی چەکدانان بۆ پەکەکە بکات. مەهمەت ئوچوم، گەورە راوێژکاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، کە هاوکات بریکاری سەرۆکی دامەزراوەی سیاسەتە یاساییەکانە لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەڵێت، لەپێناو تورکیایەکی بێ تیرۆردا، پێویستە بانگەوازی چەکدانان بەبێ مەرج بێت …
زیاتر بخوێنەرەوەرێکخراوى CPT: تورکیا خانووی هاونیشتمانییەکی تەقاندەوە
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی – عێراقی رێکخراوی CPT ـی ئەمریکی رایگەیاند، سوپای تورکیا لە تۆڵەی کوشتنی ئەفسەرێک و چەند سەربازێکدا، خانووی هاونیشتمانییەکی لە سنوورى ئیدارەى زاخۆ تەقاندووەتەوە. کامەران عوسمان، ڤیدیۆى تەقاندنەوەى خانووەکەى بڵاوکردووەتەوە و گوتى، “لە گوندی شلینێى شارەدێى باتیفایە و لە رێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە تەقێندراوەتەوە”. گوتیشى، “ئەوەش لە …
زیاتر بخوێنەرەوەئهمڕۆ وهفدهكهى دهم پارتى دهچێته ئیمراڵىو لهگهڵ ئۆجهلان كۆدهبێتهوه
وهفدى دەم پارتی جارێکی دیکە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆدەبێتەوەو درێژە بەگفتوگۆکانی پرۆسەی نوێی ئاشتی لەتورکیاو باکوری کوردستان دەدەن، بهگوێرهى سهرچاوهكانیش، ئهمڕۆ وهفدهكهو ئۆجهلان لهئیمراڵى دوهمین دیداریان ئهنجامدهدهن. هەرچەندە وەزارەتی دادی تورکیا بەفەرمی هیچ زانیارییهكى ئاشكرانهكردوه، بەڵام ئاژانسەکانی نزیک لەپارتی یەکسانیو دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە وهفدهكهى دەم پارتی …
زیاتر بخوێنەرەوەوەزیرى ناوخۆى تورکیا: لە ئاگرکەوتنەوەى هۆتێلەکەى کارتاڵکایا 66 کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە هۆتێلێکی 12 نهۆمیی ناوچەی گەشتیاریی کارتاڵکایا تایبەت بە یارییەکانی خلیسکێنەی سەر بەفر، 66 کەس گیانیان لەدەستدا و 51 کەسی دیکەش برینداربوون. سێ وەزیری تورکیاش سەردانی ناوچەکەیان کرد و دادگاش رووماڵکردنی رووداوەکانی پەیوەست بە ئاگرەکەی قەدەغەکرد. بەگوێرەی زانیارییەکان ئاگرەکە دەوروبەری کاتژمێر 03:30ـی بەرەبەیان لە نهۆمی چێشتخانەی …
زیاتر بخوێنەرەوەبابۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر بەنداوی تیشرین لە ڕۆژاڤا ڕابگرن/ هاودەنگی نێونەتەوەی پێویستە بۆ ڕاگرتنی ئەم کاره
✍️ شەم شەمەیی ساڵح / ڕۆژنامەنووسێکی سویدی-کورد لە مڕۆدا کە بانگەشەی مافەکانی مرۆڤایەتیوو دادپەروەری دەکەین ،لەهەمان کاتدا چەندین کارەسات لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕوودەدات. بۆردومانی دڕندانەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بەنداوی تیشرین ڕووداوێکی هەنوکەو کوتوپڕنییە بەڵکە – بەشێکە لە وپلانەی سڕینەوەی ناسنامەی کورد. لە سەردەمی دەسەڵاتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵوم عەبدی: تورکیا هەوڵ دەدات ئەو زیندانانە کۆنتڕۆڵ بکات کە تیرۆرستانی تێدا ڕاگیراون
مەزلوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ZDFی ئەڵمانی ڕایگەیاند، ئێمە لەژێر هێرشی تورکیا و سوپای سوریاداین و ئەوان تەنها هێرش ناکەنە سەر هێزەکانی ئێمە، بەڵکو لەناوچە مەدەنییەکانیش لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا زۆرێک لە خەڵکی سڤیل گیان لەدەست دەدەن. عەبدی ئاماژەی بەوەشکردووە، سایلۆکانی دانەوێڵە و پاڵاوگە و کۆمپانیا کارەباییەکانیش …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس