به‌په‌له

رێکخراوى CPT: تورکیا خانووی هاونیشتمانییەکی تەقاندەوە

کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی – عێراقی رێکخراوی CPT ـی ئەمریکی رایگەیاند، سوپای تورکیا لە تۆڵەی کوشتنی ئەفسەرێک و چەند سەربازێکدا، خانووی هاونیشتمانییەکی لە سنوورى ئیدارەى زاخۆ تەقاندووەتەوە.

کامەران عوسمان، ڤیدیۆى تەقاندنەوەى خانووەکەى بڵاوکردووەتەوە و گوتى، “لە گوندی شلینێى شارەدێى باتیفایە و لە رێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە تەقێندراوەتەوە”.

گوتیشى، “ئەوەش لە تۆڵەى ئەوەدا بووە لە هێرشێکى گەریلاکانى پەکەکە لە رۆژى هەینى رابردوودا بۆ سەر بارەگایەکى سوپای تورکیا لە گوندەکە، ئەفسەرێک و حەوت سەرباز کوژراون”.

کامەران عوسمان ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو خانووە خانەباخی هاونیشتمانییەک بووە بە ناوى محەمە شەریف زوبێر، لە کاتی رووداوەکەدا هیچ کەسێک لە ماڵەکەدا نەبووە.

بەگوێرەى ئامارى CPT، سوپاى تورکیا 71 بارەگاى لە هەرێمى کوردستان هەیە و تەنیا لەساڵى 2024دا، نۆ هاونیشتمانیى بەهۆى بۆردوومانەکانى تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە، لە دوو ساڵى رابردووشدا ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک بوونەتە مەیدانى پێکدادانى نێوان ئەندامانى پەکەکە و سوپاى تورکیا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا: بەرەو مافی چارەی خۆنووسین هەنگاو دەنێین و پێکهاتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستادا مەحاڵە

قەندیل پرێس شێخ حیکمەت هیجری، سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا ڕایگەیاند کە کاروانی کۆمەڵگەکەیان بە هەنگاوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *