وه‌فدى دەم پارتی جارێکی دیکە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆدەبێتەوەو درێژە بەگفتوگۆکانی پرۆسەی نوێی ئاشتی لەتورکیاو باکوری کوردستان دەدەن، به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانیش، ئه‌مڕۆ وه‌فده‌كه‌و ئۆجه‌لان له‌ئیمراڵى دوه‌مین دیداریان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
هەرچەندە وەزارەتی دادی تورکیا بەفەرمی هیچ زانیارییه‌كى ئاشكرانه‌كردوه، بەڵام ئاژانسەکانی نزیک لەپارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە وه‌فده‌كه‌ى دەم پارتی سەردانی دورگەی ئیمراڵی دەکات‌و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆدەبێته‌وه.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئامانجی کۆبونەوەی ئەمڕۆى وه‌فده‌كه لەگەڵ ئۆجەلان، درێژەدانە بەگفتوگۆکانی تایبەت بەپرۆسەی نوێی ئاشتی لەتورکیاو باکوری کوردستان.
دوێنێ سێشەممە سرری سورەییا ئۆندەر ئەندامی وه‌فدى دەم پارتی بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تورکیا؛ لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای دیداری دوەم کە بڕیارە ئەمڕۆ بکرێت، لەئاییندەدا دیداری سێیەمیشیان لەگەڵ ئۆجەلان دەبێت‌و دوای ئەوە، نەخشەڕێگەی ئۆجه‌لان بۆ پرۆسەی نوێی ئاشتی لەتورکیاو باکوری کوردستان دەخەنەڕوو.
قەندیل پرێس