بەگوێرەی هەواڵی دوو رۆژنامەی نزیک لە ئاکپارتی و دەسەڵات، پەکەکە “لەم یەک دوو رۆژەدا” هەڵوەشاندنەوەی خۆی رادەگەیەنێت و ئۆجەلانیش سەرپەرشتیی هەنگاوەکانی دواتری پرۆسەکە دەکات و پەکەکە بڕیاریداوە لە ئێستا بەدواوە بە رێگەی سیاسی و یاسایی خەبات بکات. بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی حوڕییەتی نزیک لە دەسەڵات، پارتی کرێکارانی کوردستان، بە گفتوگۆکردن و …
زیاتر بخوێنەرەوەمەریوان؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران
ئارمان ڕایزەن کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری مەریوان لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ۲۰ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ (۱۰ی مەی ۲۰۲۵)، ئارمان ڕایزەن تەمەن ٣٢ ساڵ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی “گۆگجە” سەر بە شاری مەریوان …
زیاتر بخوێنەرەوەهەپەگە: سوپای تورک ٥٤٥ جار هێرشی بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجامداوە
هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورک لە ئاسمان و زەمینەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و ٥٤٥ جار هێرشی جۆراوجۆری ئەنجامداوە. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورک و وەڵامەکانی گەریلا لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە …
زیاتر بخوێنەرەوەچۆڵکردنی زڕگوێز لە سنووری سلێمانی لەلایەن کۆمەڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەستیپێکرد
دوای ئەوەی ئاسایشی سلێمانی 10ی ئەم مانگەی بۆ هەر سێ کۆمەڵەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی دیاریکرد کە بارەگاکانیان بگوازنەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە، ئەمڕۆ گواستنەوەکە دەستیپێکرد. لە ناوچەکانی زڕگوێز، بانە گەورە و زڕگوێزەلە لەنزیک سلێمانی، حیزبەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، رێکخراوی کوردستانی حیزبی کومۆنیستی ئێران (کۆمەڵە)، کۆمەڵەی شۆڕشگێرانی کوردستانی ئێران چەندین بارەگایان …
زیاتر بخوێنەرەوەئەحمەد تورک و دەوڵەت باخچەلی پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ دەکەن
ئەحمەد تورک، سیاسەتڤانی کورد و ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ پرۆسەی چارەسەری رایگەیاند، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بەهۆی بەستنی کۆنگرەی پەکەکەوە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ کردووە و هیوای خواستووە پرۆسەی چارەسەری ببێتە مایەی خێر بۆ هەمووان. رۆژی هەینی 9ـی ئایاری 2025، ئەحمەد تورک، ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ پرۆسەی چارەسەری، …
زیاتر بخوێنەرەوەلەیلا زانا: سەردەمی نوێ بەرپرسیارێتی دەخاتەسەر هەموو کەسێک
لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد دوای ڕاگەیاندنی کۆنگرەی پەکەکە، پەیامێکی بڵاوی کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ئەم سەردەمە نوێیە بەرپرسیارێتی نوێ دەخاتەسەر هەموو کەسێک. دوای ڕاگەیاندنی ١٢ـەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لەیلا زانا سیاسەتمەداری کورد، لەسەر پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێکی بڵاوکردەوە. لەیلا زانا ئاماژەی بەوەدا، سەردەمی نوێ. …
زیاتر بخوێنەرەوەخەتەر گیانی لەدەستدا
هونەرمەند ژیوار حاجبی، ناسراو بە خەتەر، کە خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە لە ئەڵمانیا گیانی لەدەستداوە. خەتەر لەدایکبوونی ساڵی 1982ـە و لە منداڵییەوە لەگەڵ ماڵباتەکەی چوونەتە ئەڵمانیا. تاوەکو ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی نازانرێت، بەڵام شەوی رابردوو (شەوی پێنجشەممە 8-5-2025) گیانی لەدەستداوە. رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی دەڵێت، لە شارەکەی خۆی، لە کۆڵن گیانی لەدەستداوە. …
زیاتر بخوێنەرەوەراگەیەنراوی دەم پارتی لەبارەی کۆنگرەی پەکەکە
دەم پارتی پەیامێکی لەبارەی کۆنگرەی 12ی پەکەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت،” ئەمڕۆ ئێمە شایەتحاڵی ڕوداوێکی مێژویین سەبارەت بە یەکێک لە گرنگترین و هەستیارترین وەرچەرخانەکانی مێژوی نزیکی تورکیا”. پارتی دیموکراتی گەلان ( دەم پارتی ) لەڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە،”، پێویستە هەموو دامەزراوەکانی سیاسەتی دیموکراتی، لە سەروی هەمویانەوە پەرلەمانی تورکیا بەرپرسیارێتی هەڵبگرن بۆ چارەسەرکردنی …
زیاتر بخوێنەرەوەپەکەکە چەک دادەنێت و ناوی حزبەکەی دەگۆڕێت
بە پێی هەواڵێک کە ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردووەتەوە، پارتی کرێکارانی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە سنوری پارێزگای سلێمانی کۆنگرەی خۆی ئەنجامداوە و لە کۆنگرەکەدا بڕیاری چەکدانان و گۆڕینی ناو و شێوازی کاری حزبەکە دراوە. عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکەش بە پەیوەندی تەلەفۆنی بەشداریی کۆنگرەکەی کردووە. دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی …
زیاتر بخوێنەرەوەپەکەکە: بەسەرکەوتوویی 12هەمین کۆنگرەمان بەست
پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە رایدەگەیێنێت، کۆنگرەی 12ـەمیان لەنێوان رۆژانی 5 بۆ 7ـی ئەم مانگە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەڕێوەچووە. هەروەها زانیاریی کۆنگرەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاودەکەنەوە. دەقی راگەیێندراوەکە: “دوازدەهەمین کۆنگرەی پەکەکە لە ڕۆژانی ٥ تا ٧ی ئایار، لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. کۆنگرە بە بەشداریی نوێنەرانی هەموو بوارەکانی …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس