دەزگای ئاسایشی هەرێم: بکەرانی ڕووداوی تەقەکردن لەڕۆژنامەنووس (هێمن مامەند) دەستگیرکران
قەندیل پرێس – سلێمانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد توانیان بکەرانی ڕووداوی تەقەکردن لەڕۆژنامەنووس (هێمن مامەند) دەستگیرکەن و دەستنیشان بکەن. شەوی ٢٠٢٥/٩/٢ ڕۆژنامەنووس و چالاکوان ( هێمن مامەند ) لەگەرەکی عەقاری شاری سلێمانی، لەلایەن دوو کەسی ماتۆڕ سوار کە دانیشتووی هەولێر-بنەسڵاوەن، بەناوەکانی ( ش،ر،م،س ) و …
زیاتر بخوێنەرەوەئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لێڕەواری دۆڵەنێی قەندیل بە هۆی مانۆڕی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران و سووتانی زیاتر لە ١٥٠ هیکتار لە سەر سنوور
کاتژمێر ٤ی ئێوارەی شەممەی ڕابردوو، ٩ی خەرمانان، لە دۆڵەنێی قەندیل بە هۆی مانۆڕی سەربازی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاگر لە لێڕەواری ناوچەكە دەکەوێتەوە کە تا ٥ی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە دەخایەنێت و بەداخەوە ڕووبەری ١٥٠ بۆ ٢٠٠ هیکتار دەسووتێت. زۆری و زەمەندی گیاوگۆڵی ئەم شوێنە بە هۆی پاوان بوونی و لە …
زیاتر بخوێنەرەوەلە مانگێکدا سێ ژن کوژراون و پێنج ژنیش بەشێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە
بەگوێرەی هەواڵێک کە لە ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز بڵاوکراوەتەوە، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان سێ ژن کوژراون و پێنج ژنی دیکەش بە شێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە لە ٢ـی ئابی ئەمساڵدا، لە گەڕەکی شێخانی سلێمانی ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا بە فیشەک لە لایەن براکەیەوە کوژرا و دواتر …
زیاتر بخوێنەرەوەپیرانشار؛ ۵۸ هاووڵاتی بەهۆی پۆشینی جلوبەرگی کوردی سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا
پەنجاوهەشت هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شارەکانی مەهاباد، بۆکان، پیرانشار و شنۆ بەتایبەت بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی، هەریەکەیان سزای ٣ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا. ئەو هاووڵاتییانە لەلایەن لقی دادگای شۆرشی شاری پیرانشارەوە بە ٣ مانگ …
زیاتر بخوێنەرەوەعەبدوڵڵا ئۆجەلان: ڕۆژئاوای کوردستان بۆ من هێڵی سوورە
پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پارتی دیموکراتی گەلان – دەم پارتی رایگەیاند، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە کۆبوونەوەیەکدا پێی گوتوون، “رۆژئاوا بۆ من هێڵی سوورە و ئەوێ بۆ من جیاوازە.” جەختی لەوەش کردەوە، ئۆجەلان جگە لەمە، هیچ هەڵسەنگاندنێکی دیکەی لەبارەی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لەگەڵ ئەوان نەکردووە، ئەم …
زیاتر بخوێنەرەوەلە سلێمانی تەقە لە رۆژنامەنوس هێمن مامەند کرا و بە سەختی بریندارە
قەندیل پرێس – سلێمانی سەرچاوەیەک بۆ قەندیل پرێس: کەمێک پێش ئیستا تەقە لە رۆژنامەنوس هێمن مامەندی رۆژنامەنوس کراو بریندارە. بەپێی زانیاریەکانی قەندیل پرێس، لەئێستادا هێمن مامەند بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی. هێمن مامەند رۆژنامەنوسێکی دیاری خەڵکی هەولێرە و ماوەی پێنج ساڵە بە هۆی هەڕەشەکانی پارتی دیمۆکراتی …
زیاتر بخوێنەرەوەلاهور شێخ جەنگى لەزیندانەوە قسەى نوێ دەکات
بۆیەکەمجار دوێنێ دووشەممە ١ – ٩ چوار پارێزەر چونەتە زیندان و چاویان بە لاهور شێخ جەنگى کەوتووەو لەسەر تەندروستى خۆى و دۆسیەکەى و ئەو دانپێدانانەش کەبڵاوکرایەوە قسەى کردوە. بورهان ڕەشید یەکێک لەو چوار پارێزەرەى کە بینیویەتى و سەبارەت بەو یەکتر بینینە، دەڵێت: لەزیندانى ئاسایش چوینە لاى کاک لاهورو بینیومانەو ماوەى …
زیاتر بخوێنەرەوەخانەنشینانی کرماشان ڕژانە سەر شەقامەکان؛ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ستەم و بەڵێنی درۆ!
سێشەممە، ١١ی خەرمانان؛ خانەنشینانی سندوقەکانی كشوەری، ئاسایشی کۆمەڵایەتی و سندوقەکانی دیکەی خانەنشینی لە کرماشان لە دژی ستەم و وڵامنەدانەوەی ویست و داواكارییەكانیان لە لایەن بەرپرسانی گەندەڵەوە کۆبوونەوە.
زیاتر بخوێنەرەوەهاوسەرۆکی دەم پارتی: لە تورکیا ئاشتی بەدیبێنین دەیگوازینەوە بۆ رۆژئاڤاش
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، یەکێک لەو هەنگاوانەی رۆڵی لە چارەسەرکردنی پرسی کورد دەبێت، کۆبوونەوەی لیژنەکەی پەرلەمانە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان. ئاماژە بەوەش دەکات: ”ئەگەر لە تورکیا ئاشتی بەرقەرار بکەین، ئەو ئاشتییە دەگوازینەوە بۆ رۆژئاڤا و سووریاش”. تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 1ـی ئەیلوولی …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس