بەگوێرەی هەواڵێک کە لە ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز بڵاوکراوەتەوە، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان سێ ژن کوژراون و پێنج ژنی دیکەش بە شێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە
لە ٢ـی ئابی ئەمساڵدا، لە گەڕەکی شێخانی سلێمانی ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا بە فیشەک لە لایەن براکەیەوە کوژرا و دواتر براکەی لە لایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیر کرا.
لە ٥ـی ئابی ئەمساڵدا، لە دەربەندی شارۆچکەی ڕانیەی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی دەڤەری ڕاپەڕین، ژنێکی خەڵکی بەری مەرگە لە ناوچەی مەمەند ئاوای سەر بە شارۆچکەی دووکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەسێوەی گومانایی گیانی لەدەستدا.
لە ٧ ـی ئابی ئەمساڵدا، لە گەڕەكی ٩٩ـی زانكۆ لە شاری هەولێر تەرمی ژنە مامۆستایەکی خانەنشینی زانكۆ بە ناوی گزنگ كامیل مەجید لە دایكبووی ساڵی ١٩٥٤ دۆزرایەوە.
لە ٨ـی ئابی ئەمساڵدا، تەرمی ژنێكی گەنجی تەمەن ٢٥ ساڵی دانیشتووی شارۆچکەی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەرین لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
لە ١١ـی ئابی ئەمساڵدا، لە شارۆچکەی دوکان لە سنووری سلێمانی پیاوێک بە چەک هێرشی کردە سەر ماڵی خەزووری و لە ئەنجامدا هاوژینەکەی کوشت و دواتر هەوڵی خۆکوژیدا.
لە ١٨ـی ئابی ئەمساڵدا، لە زاخۆ تەرمی ژنێکی تەمەن ٧٢ ساڵ دۆزرایەوە، کە بە شێوەی گوماناویی گیانی لەدەست دابوو.
لە ١٨ـی ئابی ئەمساڵدا، تهرمی ژنێکی لهدایكبووی ساڵی ١٩٨٨، كه پیشهی فهرمانبهره، دوای نزیكهی ١٠ ڕۆژ له ونبوون و دیارنهمانی، لە ماڵێکدا لە گەڕەکی ڕزگاری شاری سلێمانی دۆزرایهوه.
لە ٢٧ـی ئابی ئەمساڵدا، لە گەڕەکی ڕاپەرینی شاری سلێمانی، ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا، کە دانیشتووی شارۆچکەی ڕانییە بووە.
جێگای ئاماژەیە، بە پێی ئاماری مانگانەی ڕۆژنیوز، لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان ١٨ ژن کوژراون و ١٢ ژنی دیكەش بە شێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە و پێنج ژنی دیکەش بریندار بوون، هەروەها دوو ژنی دیکەش ناچار بە خۆکوشتن کراون، هەروەها لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە توندوتیژی بەرانبەر بە چوار ژن لە مامۆستایانی ناڕازی و چالاکوان کراوە.
قەندیل پرێس