کوردستان

باخچەلی: لە تورکیا کێشەی کورد نییە

سەرۆکی مەهەپە دەڵێ، لە تورکیا کێشەی کورد نییە و “گوتەی کێشەی کورد، یاریی ئیمپریالیستەکانە.” ئەمڕۆ (سێشەممە، پێنجی تشرینی دووەم) دەوڵەت باخچەلی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی پرسی کوردی کرد. ئاماژەی بەوە دا، پێویستە کورد ئێستا ئەو یارییانە ببینێت کە دەکرێن و هیواکانی “تیرۆر” تێکبشکێنن. …

زیاتر بخوێنەرەوە

پەژاک: هەڤاڵمان “مەولان رۆستەمی” ناسراو بە هەڤاڵ “شۆڕش قەڵات” شەهید کرا

پەژاک: «لە ڕۆژی ٧ خەزەڵوەری ١٤٠٣ بەرامبەر بە ٢٨ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ لەسەر رێگای پیرانشار – مەهاباد هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعات بەهاوكاری سوپای پاسداران و بەكرێگیراوانی هەرێمەكە هەڤاڵمان “مەولان رۆستەمی” ناسراو بە هەڤاڵ “شۆڕش قەڵات”یان بەشێوەیەكی نامەردانە داویانە بەر دەسترێژی گوللە و شەهیدیان کردووە و پاشان بۆ شاردنەوەی كردەوە نامرۆییەکەیان سناریۆیەكیان داتاشیوە …

زیاتر بخوێنەرەوە

هاوسەرۆکی دەم پارتی: چارەسەرنەکردنی پرسی کورد هۆکاری لاوازیی تورکیایە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، ئەگەر پێگەی تورکیا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لاواز بێت، هۆکارەکەی بۆ چارەسەرنەکردنی پرسی کورد دەگەڕێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، “چارەسەرکردنی پرسی کورد نابێتەهۆی دابەشبوونی تورکیا.” تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دوێنێ هەینی بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا کرد و لەبارەی چەند مژارێک قسەی کرد. …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەزڵوم عەبدی: ئامادەین بۆ بەرگری لە گەل و خاکی خۆمان

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، قەسەدە، لە کاردانەوە بەرامبەر بە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژیمی تورکیا بۆسەر هەرێمە خۆبەڕێوەبەرەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا – ڕۆژئاڤا، ئەم هێرشانەی بە “تاوانی جەنگی” ناو برد و ڕایگەیاند کە هێزەکانی قەسەدە ئامادەن بۆ بەرگری لە گەل و خاکی خۆیان. مەزڵوم عەبدی لە پەیامێکدا لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

هاوسەرۆکی دەمپارتی بۆ ئەردۆغان: چارەسەری پرسی کورد لە دەستی ئێوەدایە

لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا تونجەر باکر هان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای راگەیاند، بەرپرسیاریەتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بەکاربهێنێت. لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا رۆژی 30-10-2024 تونجەر باکرهان باسی لە هەڵوێستی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد کرد و بە گرنگی …

زیاتر بخوێنەرەوە

یەکەم کوردی سوننەی ئەندامی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران دەستبەکار دەبێت

پەرلەمانی ئێران دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولکەریم حوسێنزادە، پەرلەمانتاری نەغەدە و شنۆی پەسند کرد و ئیدی ئەو کەسە وەکو جێگری سەرۆککۆمار بۆ پەرەپێدانی ناوچە پەراوێزخراوەکان دەستبەکار دەبێت. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەی پەرلەمانی ئێراندا داوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولکەریم حوسێنزادە خرایەوە دەنگدانەوە و لە کۆی 230 پەرلەمانتاری ئامادەی کۆبوونەوەکە، 156یان بە بەڵێ و 69ش بە نەخێر …

زیاتر بخوێنەرەوە

رێکخراوی CPT: ئەمساڵ 17 هاونیشتمانی بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە شەهید بوون

ئەندامێکی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT) دەڵێت، تەنیا نۆ مانگی ئەمساڵ تورکیا زیاتر لە تەواوی ساڵی رابردوو، ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە؛ کە “بەهۆیانەوە 17 هاونیشتمانی شەهید بوون.” کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتیی کۆمەڵگە (CPT) ئەمڕۆ (سێشەممە) گوتی “لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، تورکیا …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئامارێکی مەترسیداری کۆچی هاوڵاتییانی هەرێم بۆ هەندەران بڵاوکرایەوە

سەرۆكی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا ڕایگەیاند، تەنها لە ١٠ مانگی ئەمساڵدا، لە هەرێمی کوردستان حەوت هەزار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی ئەوروپا. ئەبوبەكر عەلی سەرۆكی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا وتی: ئەڵمانیا لە ٢٢ی مانگ لە قۆناغی دووەمدا کاروانێکی دیکەی پەنابەرانی هەرێمی کوردستانی …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەزڵوم عەبدی: کۆتایی بە هێرشەکان نەیەت چالاکییە وەڵامدەرەوەکانمان زیاتر دەکەین

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی قەسەدە ڕایگەیاند، ماوەی چوار ڕۆژە دەوڵەتی تورک ‌بە دڕندانە هێرشمان دەکاتە سەر، گەر کۆتاییان پێنەیەت، ئەوا ئاستی چالاکییە وەڵامدانەوەکانمان بەرزتر دەکەینەوە، دەشڵێت: هیچ پەیوەندییەکمان بە چالاکییەکەی ئەنقەرەوە نییە. لە بارەی هێرشە چڕەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

لەیلا زانا: رووناکییەک بۆ هەموومان هەڵهاتووە

لەیلا زانا، سیاسەتمەداری دیاری باکووری کوردستان لە پەیامێکدا بۆچوونى خۆى لەسەر ئەو دۆخە سیاسییەى تورکیا دەربڕى کە بە “قۆناغى نوێى سیاسى” ناودەبرێت و دەڵێت رووناکییەک بۆ هەموومان هەڵهاتووە و هەموومان لەبەردەم بەرپرسیارییەتیداین”. لەیلا زانا، لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی کۆمەڵایەتیی ئێکس لە پەیامێکدا گوتى “رووناکیی ئومێد بۆ هەموو ئەوانە هەڵهاتووە …

زیاتر بخوێنەرەوە