وەزارەتى دەرەوەى سووریا، پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەمریکا دەکات بۆ هەڵگرتنى سزاکانی سەر وڵاتەکەى و دەڵێت: قۆناغی داهاتوو قۆناغى بنیادنانەوەی ئەو دامەزراوانە دەبێت کە لەلایەن رژێمی پێشووەوە وێرانکرابوون. بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 24ى ئایارى 2025، وەزارەتی دەرەوەی سووریا راگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، پێشوازی لە بڕیارەکەى ئەمریکا دەکەن بۆ هەڵگرتنی ئەو سزایانەی …
زیاتر بخوێنەرەوەشاندێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە پاریس لەگەڵ پەرلەمانتارانی فەڕەنسا کۆبووەوە
شاندەکە پێکهاتبوو لە بەدران چیا کورد، ڕاوێژکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی، کەریم قەمەر، نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لە فەڕەنسا، فەنەر چاچان، ئەندامی نووسینگەی نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی. لە کۆبوونەوەکەدا وتووێژ لەبارەی بارودۆخی سووریا، ڕێگاکانی پێشکەشکردنی یارمەتی بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و پێشخستنی گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتی دیمەشق، کران. پەرلەمانتارانی فەڕەنسا گرنگییان بە بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی دا …
زیاتر بخوێنەرەوەمەسرور بارزانى و مارکۆ روبیۆ لە واشنتن کۆبوونەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمریکا پشتیوانییەکی زۆرى هاونیشتمانییانى هەرێمى کوردستان دەکات و دەشڵێت” بانگێشتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکاى بۆ هەرێمى کوردستان کردووە”. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ مارکۆ روبیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی باش و بەسوودى لەگەڵ روبیۆ کردووە. راشیگەیاند، پشتیوانییەکی زۆر لەلایەن ئەمریکاوە بۆ …
زیاتر بخوێنەرەوەئاڵدار خەلیل: پێداگری حکومەتی سوریا لەسەر مەرکەزییەت دەبێتە هۆی دابەشبوونی سوریا
ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند پێداگری حکومەتی ئێستای سوریا لەسەر مەرکەزییەت دەبێتە هۆی دابەشبوونی سوریا و بەرەو شەڕی ناوخۆ دەبات. وتیشی شاندی دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق لەلایەن ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە نوێنەرایەتی دەکرێت و شاندی کوردیش بەشێک دەبێت لەو شاندە. ئاڵدار خەلیل دەشڵێت کارنامەی …
زیاتر بخوێنەرەوەپێنجەم گەڕی دانوستاندنی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆتاییهات
دانوستاندنی ئەتۆمیی ئێران و ئەمریکا بە “هەندێک پێشکەوتن” بەڵام “بێ یەکلاییکردنەوە” کۆتاییهات. وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: “کۆبوونەوەی ئەم گەڕە پیشەییترین بووە.” رۆژی هەینی 23-05-2025 وەزیری دەرەوەی عومان رایگەیاند: “پێنجەم گەڕی دانوستاندنی ئەمریکا و ئێران لە رۆما کۆتاییهات.” بەدر بن حەمەد بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان لە ئێکس نووسی: “لە کۆبوونەوەکەدا هەندێک …
زیاتر بخوێنەرەوەلە ڕۆژئاوای کوردستان یەکەمین فێستیڤاڵی فیلم بەڕێوەدەچێت
لە قامیشلۆ یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی ” Nûjiyan” کە لە لایەن کۆمەڵەی فیلمسازانی ژنان بەڕێوەدەچێت، بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ٣٧ فیلم تێیدا نمایش دەکرێت. لە کاتژمێر هەشتی ئێوارەی ٢٥ـی مانگی ئایار تا ٣١ـی ئایاری ئەمساڵ لە شاری قامیشلۆ یەکەمین فێستیڤاڵی ”Nûjiyan” لە لایەن کۆمەڵەی فیلمسازانی ژنان بە پاڵپشتی …
زیاتر بخوێنەرەوەتورکیا: ئۆپراسیۆنەکان بۆ کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی پەکەکە بەردەوامن
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بەردەوامن. زەکی ئاکتورک، راوێژکاری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کۆنفرانسی هەفتانەی وەزارەتەکەیدا رایگەیاند، گەڕان و پشکنین و ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ سفرکردنەوەی چالاکی و جموجوڵەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستاندا بەردەوامن. هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، …
زیاتر بخوێنەرەوەڕێورەسمی بەخاكسپاردنی هونەرمەند ئەحمەد شاتبی لە شاری سنە
ئەحمەد شاتبی (كاتەیموور)، هونەرمەندی بواری كۆمێدیا، ڕۆژی چوارشەممە لە تەمەنی ٥٧ ساڵی و بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری سنە كۆچی دوایی كرد. كاتەیموور، لە گوندێكی نزیك شاری كامێران لەدایك بوو، ساڵانێك لە شاری سنە لە بواری شانۆ و فیلمی كۆمێدیدا ڕۆڵی گێڕا. “ڕۆژانی خۆشی ژیان”، “وانی مۆناكۆ” و “كوچەباخ” لە كارە …
زیاتر بخوێنەرەوەکۆبوونەوەی چوار پارێزگارەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە تاران، کۆبوونەوەکە دوو کاژێری خایاندووە.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت: پزیشکیان جەختی لە برهودانى زياتری هاريكاريى هاوبهشی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران كردهوه. سڵاو و رێزی خۆی بۆ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نارد.
زیاتر بخوێنەرەوەئەردۆغان: سەختە بتەوێت لەڕێی دەستووری کودەتاچییانەوە کۆمەڵگە یەک بخەیت
سەرۆککۆماری تورکیا دەستووری ئێستای وڵاتەکەی بە “دەستووری کودەتاچییان” ناودەبات و بە پێویستی دەزانێت، دەستوورێکی مەدەنی بنووسرێتەوە. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی پێنجشەممە 22-5-2025 لەکاتی گەڕانەوەی لە هەنگاریاوە، لە نێو فڕۆکە قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و باسی لە نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ کرد. ئەردۆغان لە باسی دەستوورێکی نوێدا جەختی لەسەر گۆڕانی …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس