به‌په‌له

سووریا پێشوازی لە بڕیارەکەى ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەرى دەکات

وەزارەتى دەرەوەى سووریا، پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەمریکا دەکات بۆ هەڵگرتنى سزاکانی سەر وڵاتەکەى و دەڵێت: قۆناغی داهاتوو قۆناغى بنیادنانەوەی ئەو دامەزراوانە دەبێت کە لەلایەن رژێمی پێشووەوە وێرانکرابوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 24ى ئایارى 2025، وەزارەتی دەرەوەی سووریا  راگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، پێشوازی لە بڕیارەکەى ئەمریکا دەکەن بۆ هەڵگرتنی ئەو سزایانەی ساڵانێکە بەسەر وڵات و گەلەکەیدا سەپێندراون.

وەزارەتەکە هەڵگرتنى سزاکانى بە هەنگاوێکی ئەرێنی بە ئاراستەیەکی دروست ناوبردووە بۆ کەمکردنەوەی سزا ئابوورییەکانی سووریا، جەخت لەوەشدەکاتەوە پێشوازى لە هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەن دەیانەوێت لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەکتر و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ هاوکارییان بکەن.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا دووپاتیکردووەتەوە، گفتوگۆ و دیپلۆماسی باشترین رێگەن بۆ بنیادنانی پەیوەندیی هاوسەنگ کە بەرژەوەندی گەلان بەدیبهێنێت و ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەرقەرار بکات.

وەزارەتەکە پێزانینی خۆی بۆ هەموو ئەو وڵات و دامەزراوە و گەلانە دەربڕی کە هاوکارى دەکەن و گوتى، قۆناغی داهاتوو قۆناغێک دەبێت لە بنیادنانەوەی ئەو دامەزراوانەى لەلایەن رژێمی پێشووەوە وێرانکرابوون، هەروەها گەڕاندنەوەی پێگەی سووریا لە ناوچەکە و جیهاندا.

رۆژى هەینى وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، بەفەرمی سزا ئابوورییەکانی سەر سووریای هەڵگرت، هەڵگرتنی سزاکان بە مەرجێکە ئەو وڵاتە نەبێتە پەناگەیەکی پارێزراو بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان و ئاسایشی کەمە نەتەوایەتی و ئاینییەکان پارێزراوبن.

مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هەڵگرتنی سزاکان ئاسانکاری دەکات بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی کارەبا، وزە، ئاو، ئاوەڕۆ و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بەشێوەیەکی کاریگەرتر.

لەماوەی جەنگی سووریادا کە 14 ساڵی خایاند، ئەمریکا کۆتوبەندی گشتگیری بەسەر مامەڵە داراییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا سەپاند، هەروەها سزای ئابووریی بەسەر هەر کەس و لایەنێکدا دەسەپاند کە بەشداری لە ئاوەدانکردنەوەی سووریادا بکەن تاوەکو ئەو کاتەی ئەسەد لە دەسەڵاتدا بێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

عەباس ئەكبەری یەكێك لە دەستبەسەركراوانی خۆپێشاندانەكانی بەفرانبار لە سێدارە درا

دەزگای بەناو دادوەری ڕێژیمی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی بە ناوی “عەباس ئەکبەری فەیزئابادی”ی جێبەجێ کرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *