به‌په‌له

ڕاشکاوی و سەداقەتی سیاسی ڕوو له جەماوەری ڕۆژهەڵات کەمترین شتێکه که حزبه سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات دەتوانن و دەبێ ئەنجامی دەن

✍ د. کامران مەتین

لانی کەم نۆینەرانی ٣ حزبی ڕۆژهەڵات (حدکا، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران، و پژاک) لەم کۆبوونەوەیەی «کۆنگرەی ئازادی ئێران» دا بەشدارن.

ئەساسنامەی ئەم کۆنگرەیه له خاڵی ٣ دا ڕاشکاوانه له سەر «یکپارچگی سرزمینی ایران» جەخت دەکا و دەڵی هەوڵ دەدرێ مافی «ئێتنیک»ەکانی ئێران لە چوارچێوەی ئەم «یکپارچگی سرزمینی» ە دا دابین بکرێ. هەر سێی ئەم حزبانە هاوکات ئەندامی «هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران» یشن که له ڕاگەیاندنی دامەزرانی دا هاتووه کە ئامانجی ئەو هاوپەیمانیه «بەدیهێنانی مافی دیاریکردنی چارەنووسی کورد و بنیاتنانی دامەزراوەیەکی نیشتمانی و دێموکراتیک لەسەر بنەمای ئیرادەی سیاسیی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە».

دەکرێ ئەم حزبانه بۆ بیر و ڕای گشتی خەڵکی ڕۆژهەڵات و کوردستان بە گشتی شی کەنەوە که پاساوی ئەم ناتەباییە بنەڕەتیه چیه؟ بۆ و چۆن لەم کۆنگرەیه ملیان داوە بە پەسند کرانی ئەساسنامەیەک که بە ڕاشکاوی مافی چارەی خۆ نووسین، که یەکێک له بژاردەکانی سەربەخۆیی سیاسیە، رەت دەکاتەوە، و کورد دەکا به «ئێتنیک» (بەرامبەری موحتەرەمانه بۆ «قوم») و دیسان «تمامیت ارضی» دەکا به شتێکی موقەددەسی دەرەوەی مشت و مڕی سیاسی و هەر هەمان گوتاری سیاسی بەرهەم دێنێتەوە که ١٠٠ ساڵه کوردی پێ چەوساوەتەوە سەرکووت کراوه؟ بە ڕاستی جیاوازی ناوەڕۆک و ئاکامەکانی ئەم خاڵەی ئەساسنامەی کۆنگرەی ئازادی ئێران لە پەیوەندی له گەڵ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان له گەڵ مەنشوری جۆرج تاون، کە هەموان دەزانن خەڵکی ڕۆژهەڵات بۆچوونیان چی بوو لە سەری، چیه؟

ڕاشکاوی و سەداقەتی سیاسی ڕوو له جەماوەری ڕۆژهەڵات کەمترین شتێکه که حزبه سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات دەتوانن و دەبێ ئەنجامی دەن. بە هیوای گرتنی هەڵوێستێکی ڕوون و سادقانه له لایەن ئەم حزبانه له سەر ئەم بابەتە هەرە گرینگه بۆ ئێستا و داهاتویی سیاسی ڕۆژهەڵات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆ ئۆجەلان دوای لە تورکیا کرد کە پەکەکە ڕۆژهەڵات بگرێت؟

✍ د. کەمال سولەیمانی دوای قسە و باسی سەرۆککۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ئیحتمالی بەشداریی کورد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *