به‌په‌له

هێرشی ئێران بۆ سەر پاڵاوگەیەکی نەوتی بەحرەین

ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی مووشەکیی ئێرانەوە ئاگرێکی گەورە لە کۆمەڵگەی پاڵاوگەی بابکۆ لە ناوچەی ڕیفاع لە بەحرەین کەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، ئاگرەکە لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکیی ئێران بۆ سەر ئەو کۆمەڵگە پیشەسازییە دروست بووە.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکوو ئێستا هیچ ئامارێکی ورد سەبارەت بە زیانە گیانی و ماددییەکانی نێو پاڵاوگەکە بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی ڕاشید بن عەبدوڵڵا ئال خەلیفە، وەزیری ناوخۆی بەحرەین، تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هەواڵگریی ئیسرائیل: ئێران هەزاران سەنتەرفیوجی گواستووەتەوە بۆ ناو قوڵایی چیاکان

زانیارییە هەواڵگرییە نوێیەکان باس لە گواستنەوەی هەزاران ئامێری پیتاندنی یۆرانیۆم دەکەن بۆ ناوچەیەکی شاخاوی لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *