به‌په‌له

مەزڵوم عەبدی دژی هێرشەکەی ئێران هاوخەمی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

قەندیل پرێس 

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە کرد و ڕایگەیاند، هاوبەشی ئەو خەمەن کە بەهۆی شەهیدبوونی کۆمەڵێک لە “پاڵەوانانی پێشمەرگە” ڕووی لە ناوچەکە کردووە.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە پەیامەکەیدا کە بە زمانی کوردی (کرمانجی) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە: “ئێمە هاوخەمی گەلی کورد لە هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەین بۆ شەهیدبوونی پاڵەوانەکانیان.”

هەر لەو پەیامەدا، مەزڵوم عەبدی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدان کردووە و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە خواستووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پارێزگارە تورکمانەکەی کەرکوک بڕیارێک دژی جێگرە کوردەکەی دەردەکات

قەندیل پرێس – کەرکوک بەپێی نۆسراوێک کە بەدەست قەندیل پرێس کەوتووە، پارێزگارە تازەکەی کەرکوک کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *