به‌په‌له

دوای هەواڵێکی قەندیل پرێس کۆمپانیای داناغازی ئیماڕاتی کارەکانی لە هەرێمی کوردستان ڕاگرت

قەندیل پرێس- سلێمانی

سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست هەواڵێکی قەندیل پرێس پشڕاستدەکاتەوە کە بەرهەمهێنانی کارەی هەرێمی کوردستان  بەهۆی هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی عێراق کە سەر بە ئێرانن کەم دەکرێتەوە.

عەلی حەمەساڵح, سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست بۆ قەندیل پرێسی پشتڕاست کردەوە: کۆمپانیای داناغازی ئیماڕات کە سەرپەرشتی کیڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات کە ناوەندی کارکردنی لە کێڵگەی غازی قادر کەرەمە لە چەمچاڵ داخست، و ئەمە ئاماژەیە بۆ بەردەوامی نەبوونی کارەبا.

سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست ئاماژەی بەوەش کرد؛ پێویستە حکومەتی  هەرێم نرخی کارەبا بخاتەوە سەر نرخی پێشوو. ناکرێ چەند کاتژمێرێکی کەم بە نرخی 24 کاتژمێری بدەیت و خەڵک مۆلیدەش بدات و چەندین کاتژمێر کارەبا نەبێت.

پێشتر قەندیل پرێس لەسەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندبوو، بەشێکی کارەبای شارەکانی عێراق لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین دەکرێت، بەڵام بەهۆی مەترسی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆری چەمچەماڵ- سلێمانی ئاستی بەرهەمهێنانی کارە کەمی کردووە و چیتر حکومەتی هەرێم کارەبا بە حکومەتی عێراقی نافروشێت و بەمەش کێشەی گەورە بۆ کارەبای عێراق دروست دەبێت.

هاوکات 18ـی ئاداری 2026 وەزارەتی کارەبای عێراق ڕاگەیاند: هەناردەکردنی غازی ئێران بۆ عێراق بەتەواوی ڕاگیرا. بەوەش سێ هەزار مێگاوات کارەبا کەم دەبێتەوەو کێشە بۆ کارەبای عێراق دروست دەکات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پارێزگارە تورکمانەکەی کەرکوک بڕیارێک دژی جێگرە کوردەکەی دەردەکات

قەندیل پرێس – کەرکوک بەپێی نۆسراوێک کە بەدەست قەندیل پرێس کەوتووە، پارێزگارە تازەکەی کەرکوک کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *