قەندیل پرێس – بەغداد
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێراق، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هێرشبەرانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و کێڵگە نەوتییەکان دەردەکات.
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق دەڵێ: حکومەت ڕێکاری تووند دژی هێرشکردنە سەر کێڵگە نەوتییەکان و نێردە دیپلۆماسییەکان دەگرێتەبەر.
هەروەها بەپێی فەرمانی سودانی سەرۆک وەزیرانیش هەموو دەزگاکانی بۆ دەستگیرکردنی خێرای بکەرانی ئەو کارە تێکدەرانە ڕاسپاردووە.
ئەم فەرمانەی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش لەکاتێکدایە کە ڕاستەوخۆ حەشدی شەعبی نێزیک لە ئێران بەرپرسیارەتی خۆی لەو هێرشانە ڕاگەیاندووە.
قەندیل پرێس