دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ، هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران ناکەن ئەگەر تاران “بێ مەرج خۆی بەدەستەوە نەدات”؛ هەروەها بەڵێنی دا ئەگەر سەرکردەیەکی نوێ دیاری بکرێ، ئێران لە رووی ئابوورییەوە بەهێزبکاتەوە.
ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆی، ترووس سۆشیاڵ، نووسیویەتی: “هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران ناکرێت، جگە لە خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج!”
سەرۆکی ئەمریکا مەرجی سەرەکیی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و ئاوەدانکردنەوەی ئێران بەستەوە بە “دیاریکردنی سەرکردەی مەزن و پەسند”.
ترەمپ دەڵێت، دوای ئەوە، ئەمریکا و هاوپەیمانە “ئازاکانی” کاردەکەن بۆ رزگارکردنی ئێران لە لێواری وێرانبوون و دەیگەڕێننەوە بۆ دۆخێک کە لە رووی ئابوورییەوە “گەورەتر، باشتر و بەهێزتر بێت لە هەر کاتێکی دیکە.”
ترەمپ هەمان دروشمی بەناوبانگی خۆی (MAGA- ئەمریکا مەزن دەکەینەوە)ی بۆ ئێران گۆڕیوە و نووسیویەتی: “ئێران ئاییندەیەکی مەزنی دەبێت… با ئێران مەزن بکەینەوە.”

قەندیل پرێس