پلاتفۆرمی دیموکراتیکی ئێران کە یەکێک لە ڕێکخراوەکانی سەر بە پەژاکە، بەیاننامەی یەکگرتوویی کۆماریخوازانی ئێرانی واژۆ کردووەو پەیوەست بووە بەم ڕێکخراوە.
ڕێکخراوی کۆماریخوازانی ئێران بە دەستپێشخەریی حەسەن شەریعەتمەداری دامەزراوە.
لەم بەیاننامەدا دوو خاڵی جێگای سرەنج هەن:
یەکەم) پاراستنی ئێرانی یەکگرتوو.
دووەم) هەموو پرسەکان لەسەر داهاتووی ئێران لە ڕێگای مەجلیسی موئەسیسان و بە زۆرینەی دەنگ یەکلا دەکرێتەوە.
جێی ئاماژەیە ماوەیەک پێش ئێستا قەندیل پرێس لەگەڵ حەسەن شەریعەتمەداری وتووێژێکی لەمبارەوە ئەنجامدا کە ناوبراو ڕایگەیاند پرسەکانی وەک مۆدێلی سیستمی داهاتووی ئێران و مافی پەروەردە بە زمانی دایک یا فێرکردنی زمانی دایک لە ڕێگای مەجلیسی موئەسیسان و بە دەنگی زۆرینە دیاری دەکرین.
بەپێی ئەوەیکە نەتەوەی کورد لە ئێران زۆرینە نییە، ڕوون و ئاشکرایە کە کورد ناتوانێت لە مەجلیسی موئەسیسانی داهاتوودا مافەکانی وەک چارەی خۆنووسین یا دیاری کردنی سیستمی بەڕێوەبەریی داهاتووی ئێران (فیدرالیزم، کونفیدرالیزم و…) یا پەروەردە بە زمانی دایک لە یاسای بنەڕەتی داهاتووی ئێراندا بچەسپێنێت.
قەندیل پرێس