شاسوار عەبدولواحید: بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی یەکێتی دەکەین ئەو هێزانەی نایەنە بەرەی ئێمە سەر بەدەسەڵاتن

چاوکی قەندیل پرێس لە سلێمانی؛

شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند؛ لەگەل یەکێتی هاوپەیمانین و هەر هێزێکی سیاسیش نەیەتە بەرەی ئێمە و یەکێتییەوە سەر بە دەسەڵاتە و خزمەت بە دەسەڵات دەکات.

ئەمرۆ 17 ـی شۆبات 2026 بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ  لە سلێمانی کۆبوونەوە، ئەمە دووەم کۆبوونەوەیە لەم ساڵدا بکرێت، دوای کۆبوونەوەکە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە چاوکی کاميرای قەندیل پرێس ئامادەبوو ڕایگەیاند؛ كاندیدی یەكێتی هەر كەسێك بێت بۆ سەرۆككۆمار ئێمە پشتیوانی دەكەین.

هەروەها وتی: من وەك هەندێك هێز لەژێرەوە پارە لەدەسەڵات وەرناگرم و لەژێرەوە لەگەڵیان دابنیشم و لەژێرەوە سەردانی دەسەڵات بکەم و لە سەرەوە هەڕەشەیان لێ بکەم.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *