وته‌بێژی وه‌فدی دانوستانكاری ئیداره‌ی خۆسه‌ر رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن له چه‌ند رۆژی داهاتودا لێكتێگه‌یشتن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی رێككه‌وتنی 10ی ئازار له‌گه‌ڵ دیمه‌شق رابگه‌یه‌ندرێت.
یاسر سلێمان، وته‌بێژی وه‌فدی دانوستانكاری ئیداره‌ی خۆسه‌ر له لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی سوریا رایگه‌یاند، ئێمه په‌رۆشین بۆ سه‌روه‌ریی سوریا و كاراكردنی دامه‌زراوه سیادییه‌كان له ناوچه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
جه‌ختیشی كرده‌وه، سوریا ده‌بێت یه‌ك سوپای هه‌بێت به ته‌شكیلانی جۆراوجۆره‌وه‌و ره‌نگه به‌شێك له ئه‌فسه‌رانی هه‌سه‌ده له وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریا ببینین.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ی ده‌گه‌نه راگه‌یاندنی لێكتێگه‌یشتن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی 10ی ئازار، یاسر سلێمان وتی، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی من هه‌من، پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا، لێكتێگه‌یشتنه‌كه له‌وباره‌یه‌وه رابگه‌یه‌ندرێت.
هه‌روه‌ها وتیشی، ئه‌مریكا وه‌ك لایه‌نی گه‌ره‌نتیكاری رێككه‌وتنه‌كه گوشاری له هه‌ردو لا كردوه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه و وتیشی، سوپای ئه‌مریكا سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه ده‌كات ئه‌وه‌ش ه‌له‌سر داوای ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی كاتیی سوریا.
قەندیل پرێس