هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، له باكوری ره‌ققه هێرشكراوه‌ته سه‌ر هێزێكیان و له ئه‌نجامی هێرشه‌كه دو شه‌ڕڤانیان برینداربون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-هه‌سه‌ده، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، گروپێكی چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشی كرده سه‌ر یه‌كێك له هێزێكانمان له‌سه‌ر رێگه‌ی گوندی “معه‌یزیله” له باكوری ره‌ققه و له ئه‌نجامی هێرشه‌كه دو شه‌ڕڤانمان برینداربون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان ده‌ستیان كرد به كێوماڵكردنی ناوچه‌كه‌و شوێنپێهه‌ڵگرتنی هێرشكاره‌كان و ئۆپه‌راسیۆنه ئهمنییهكانیشمان به‌رده‌وامن بۆ به‌دواداچونی شانه تێكده‌ره‌كان.
هه‌سه‌ده جه‌ختی كردۆته‌وه، ئه‌م جۆره هێرشانه رامان ناگرن له به‌رده‌وامیدان به ئه‌ركه‌كانمان بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
قەندیل پرێس