یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) وردهكاریى شه‌هیدبونى نوره‌دین سۆفى له‌لایه‌ن توركیاوه ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌ساڵى 2013وه نوره‌دین هاتوه‌ته ڕۆژئاواى كوردستان‌و یه‌په‌گه‌ى دامه‌زراندوه، به‌ڵام بۆ سه‌ردانى هه‌ڤاڵه‌كانى چوه‌ته‌وه قهندیلو له‌وێ شه‌هید بوه”.
دواى چوار ساڵ، یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) هه‌واڵى شه‌هیدبونى نوره‌دین سۆفى له‌هه‌رێمى كوردستان پشتڕاستده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ڕۆژی 6ی نیسانی 2021 لەکاتی سەردانی هەڤاڵانی پێشوی لەخەباتدا (مه‌به‌ست گه‌ریلاو سه‌ركرده‌كانى په‌كه‌كه‌یه)، هەڤاڵ نورەدین سۆفی لهدەڤەری بەرگارە لەسنوری قەزای ئامێدی لەئەنجامی هێرشی سوپای تورکیا شەهیدبوو”.
یه‌په‌گه له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ى نوره‌دینى بڵاوكردوه‌ته‌وه بهجلوبهرگى شه‌ڕڤانانى ڕۆژئاواى كوردستان‌و ده‌ڵێت:”هه‌ڤاڵ نورده‌ین ساڵی 2013 بەئامانجی پەیوەستبون بەشۆڕشی ڕۆژئاوا، ڕ‌وى له‌زێدى خۆى كردوه‌ته‌وه‌و هه‌ر ئه‌ویش یه‌كینه‌كانى پاراستنی گەل (یه‌په‌گه)و دواتریش (یه‌په‌ژه)ى دامه‌زراندوه”.
یه‌په‌گه جه‌ختده‌كاته‌وه، “له‌وكاته‌وه نوره‌دین سۆفى فه‌رمانده‌ى گشتیى یه‌په‌گه بوه‌و سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی (ته‌ل حه‌میس، ته‌ل به‌راک، هەڵمەتی سزا، ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات لەڕەققە، ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیره لەدێرەزور، هەڵمەتی باغۆز)ی کردوه‌و فەرماندەیی شەڕی بەرخۆدان بوو لەدژی هێرشە داگیرکارییەکانی عەفرینو سەرێکانی‌و گرێ سپی”.
نورەدین سۆفی ساڵی 1970 لەگوندی میشێرف لەقامیشلۆ لەدایکبوە، ئەو گوندەی کە تێیدا گەورە بوە، گوندێک بوە کورد‌و عەرەب پێکەوە ژیاون، بنەماڵەکەی خێزانێکی نیشتمانپەروەرو خاوەن نەریتی ئایینی بونه.
ساڵی 1990 پەیوەندیكردوه به‌ڕیزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)و چه‌ندین به‌رپرسیارێتى گرنگى له‌ناو ئه‌و حزبه‌شدا وه‌رگرتوه‌و به‌یه‌كێك له‌سه‌ركرده دیاره‌كانى قه‌ندیلیش ناسرابوو.
وه‌كو یه‌په‌گه ده‌ڵێت:”جگه لهیهپهگهو یه‌په‌ژه، نوره‌دین سۆفى ساڵى 2015 پێشنیازى دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموكرات (مه‌سه‌ده)ى كردوه وه‌كو سیستەمێكى بەرگریی هاوبەش بۆ هەموو گەلانی ڕۆژئاواى كوردستان‌و به‌گشتیش گەلانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا”.
قەندیل پرێس



