به‌په‌له

ئەوانەی لە ڤیدیۆکەدا بوون لەگەڵ ئۆجەلان کێ بوون

ئەوانەی لە ڤیدیۆکەدا بوون لەگەڵ ئۆجەلان کێ بوون:

1 ـ  حامیلی یەلدرم
2 ـ  عومەر خەیری کۆنەر
2 ـ  وەیسی ئاکتاش
4 ـ  ئەرگین ئەتابەی
5 ـ  مەحمود یامالەک
6 ـ  زەکی بایھان

ئەرگین ئەتابەی
ئەرگین ئەتابەی لە ساڵی ١٩٧٣ لەدایک بووە، لە دۆسیەی ناسراو بە دۆسیەی بازاڕی شین دەستگیرکراوە و سزای زیندانی ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێنراوە.
ئەتابەی کە ٢٧ ساڵە زیندانی کراوە، لە ماوەی زیندانیکردنیدا بەشداری لە بەرخۆدان لە بەرامبەر زۆرێک لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤدا کردووە. بەشداری زۆرێک لە مانگرتنەکانی خواردنی کرد، بەتایبەتی سیاسەتی یەکپۆشی و بەرگری بە زمانی دایکی، کە لە زیندانەکاندا ھێنرایە بەرنامەی کار.
زۆرێک لە وتارەکانی ئەتابەی لە زۆر گۆڤار و ڕۆژنامە و لە نێویاندا مۆدێرنیتی دیموکراتیک بڵاوکراونەتەوە. ھەروەھا خاوەنی چوار کتێبی چاپکراوە کە بریتین لە “ڕژێمی ڕاستی”، “بەھارا بێداوی”، “کۆمەڵگەی نادەوڵەتی” و “کۆنفیدرالیزمی دیموکراسی”.

زەکی بایھان
لە ناحیەی گەڤەر لە ھەکاری لەدایک بووە، ئابوری خوێندووە. بەیحان لە ساڵی ١٩٩٨ بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە دەستگیرکراوە و سزای زیندانی ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێنراوە، ماوەی ٢٧ ساڵە لە زینداندایە.
بەیھان تا ئێستا ئەم کتێبانەی بڵاوکردۆتەوە: “بەرزبوونەوە بۆ سفر”، “پارادایمی ئازادیخوازانەی جێندەری ئیکۆلۆژی دیموکراسی”، “سۆسیالیزمی دیموکراتیک: ئایدۆلۆژیای سەدەی بیست و یەکەم”، “دەرچوون لە پارادایمی دەوڵەتی نەتەوەی جینۆساید: سۆسیالیزمی دیموکراتیک”، و “بۆچی پارادایمێکی نوێی زانستی کۆمەڵایەتی” (٢ بەرگ).

وەیسی ئاکتاش
خەڵکی ئامەدە،بەتۆمەتی ھەوڵدان بۆ پارچەکردنی وڵات ماوەی ٣١ ساڵە لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدایە،بڕیاربوو ساڵی ٢٠٢٤ ئازاد بکرایە بەڵام لەلایەن دەوڵەتەوە ڕێگری لێکرا.

عومەر خەیری کۆنار
کادری پێشکەوتووی پەکەکە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن حکومەتی بەعسی سوریاوە ڕادەستی دەوڵەتی تورک کراو بە زیندانی ھەتا ھەتایی حوکم دراوە.

مەحمود یامالک
لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٩ ی ئاگریە،بەتۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە لە ساڵی ١٩٩٤ لە زیندانەکانی تورکیادایە،مەحمود خاوەن پێنوسێکی ئەدەبیەو خاوەنی دوو ڕۆمانە،ھەروەھا ھۆنراوەی بەناوبانگی”بۆنی ئادار”کە لەلایەن گروپی ئاگری ژیان کراوە بە گۆرانی لە نوسینی یامالکە.

حامیلی یڵدرم
کادری پێشکەوتووی پەکەکە خەڵکی ئەلعەزیز ساڵی ١٩٧٨ دەخرێتە زیندان و ئازاد دەکرێت دواتر ساڵی ١٩٨٠ لە زیندانی بەدناوی ئامەد زیندانی دەکرێت و پاش ئەشکەنجەدانێکی زۆر ساڵی ١٩٩٢ ئازاد دەکرێت،ساڵی ١٩٩٧ وەک فەرماندەیەکی مەیدانی دەچێتە ھەرێمی دێرسیم و ساڵی ٢٠٠٢ دەبێتە بەرپرسی KADEK لە ڕوسیا.
ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستگیر دەکرێت و زیندانی ھەتاھەتایی بەسەردا دەسەپێنرێت.

تێکۆشەر حسێن

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پارێزگارە تورکمانەکەی کەرکوک بڕیارێک دژی جێگرە کوردەکەی دەردەکات

قەندیل پرێس – کەرکوک بەپێی نۆسراوێک کە بەدەست قەندیل پرێس کەوتووە، پارێزگارە تازەکەی کەرکوک کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *