باوکم، ڕزگار بابامیری، تەنیا بەهۆی یارمەتیدانی خۆپیشاندەرانی بریندار دوای کوشتنی ژینا ئەمینی، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە. لە دوایین حوکمدا، تۆمەتێکی نوێ و هەڵبەستراو بۆ دۆسیەکەی زیاد کرا: “پیلانگێڕی بۆ تیرۆرکردنی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی”، لە کاتێکدا باوکم تەنیا یەک ڕۆژ لە دەرەوەی زیندان نەبووە. ئەم تۆمەتانە تەنها هەوڵێکە بۆ ئەوەی دەنگی خەڵك سەركوت بكەن. بەڵام دەنگی حەقیقەت بێدەنگ ناکرێ. من کچی ئەو بە هەموو وجوودمەوە هاوار دەکەم: باوکم بێتاوانە. ڕێگە مەدەن ئەو بکوژن. داوا لە هەمووتان دەکەم: ئەم ڤیدیۆیە بڵاو بکەنەوە. سەبارەت بە ئەو باس بکەن. بێدەنگ مەبن. باوکم تەنیا نییە، تا کۆتایی لەگەڵی دەمێنمەوە.
قەندیل پرێس