سوپاسالاری ئیسرائیل: به‌توندى له‌هه‌مولایه‌نه‌كانى به‌ره‌ى ئێران ده‌ده‌ین

سوپاسالاری ئیسرائیل سەردانی ئەو ناوچانەی باشوری سوریای کرد کە سوپای وڵاتەکەی دەستیبەسەرداگرتون‌و هۆشدارییەکی نوێی بۆ ئێران‌و گروپەکانی نزیکی لەناوچەکەدا ناردو ڕایگەیاند، سەرجەم لایەنەکانی لەو بەرەیەدان دەکەنە ئامانج.

ئەیال زەمیر سوپاسالاری ئیسرائیل، چوە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای وڵاتەکەی لەباشوری سوریاو ڕایگەیاند، هێرشدەکەنەسەر هەر شوێنێک کە ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی ئیسرائیل.

سوپاسالاری ئیسرائیل وتی:”ماوەیەکی زۆرە لەهەڵمەتێکی فرە بەرەییداین‌و هەفتەی ڕابردوش گەیشتینە لوتکەیەکی دیکە لەم هەڵمەتە، زۆر بەتوندی لەهەموو پێکهاتەکانی ئەو بەرەیە دەدەین کە ئێران دژی ئێمە دروستیکردوە”.

به‌وته‌ى سوپاسالاری ئیسرائیل، “دەبێت ئامادەباشییەکی باشمان هەبێت‌و هەموو کاتێک چاومان کراوەبێت، بەرگریی ئێمە لەبەرزاییەکانی جۆلان لەناوچەی بەرگریی پێشەوەدایەو چالاکیی پێشوەختە جێبەجێدەکەین بۆ ڕێگریکردن لەهەڕەشەکان”.

لەدوای ڕوخانی دەسەڵاتی ئەسەد لەکۆتایی ساڵى ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل دەستیگرتوە بەسەر چەندین ناوچەدا لەباشوری سوریاو تائێستاش 25 کیلۆمەتری لەو وڵاتە کۆنترۆڵکردوە.

ئەیال زەمیر وتی، “هێرشدەکەینەسەر هەر شوێنێک پێویست بکات‌و ڕوبەڕوی هەر هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە دەبینەوە، سوریا هەڵوەشاوەتەوەو ئێستا لەقۆناغی گۆڕانکاریدایە، ئێمە خاڵە سەرەکییەکانمان بەدەستەوەیەو بەردەوامدەبین لەکارکردن لەودیو سنور بەئامانجی بەرگریکردن لەخۆمان بەباشترین شێوە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *