به‌په‌له

یەکەم پەیامی ئۆجەلان دوای کۆنگرەی پەکەکە

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، سڵاو لە بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ی پەکەکە دەکات و هاوکات یادی هەردوو سەرکردەی شەهید، عەلی حەیدەر کایتان و رەزا ئاڵتوون دەکاتەوە.

دەقی پەیامەکەی ئۆجەلان:

هەڤاڵانی خۆشەویست

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە  شەھیدبوونی عەلی حەیدەر کایتان و ڕەزا ئاڵتونم زانی.

دواتر هەڵسەنگاندنی ورد بە یادی هەڤاڵانم دەکەم، بەڵام بۆ ئێستا بە ڕێزێکی زۆرەوە بەیادیان دێنم .

جێگه ی ئه‌وان له خه‌باتی ئێمه بۆ بوونی نه ته‌وه‌یی و پێکهاته‌ی دیموکراتیکی هه‌میشه‌ییه .

هەروەها دەبنە ئیلهامبەخشی سەرەکی بۆ پارادیگمای سەردەمی نوێ و دامەزراوەکانی و بەم شێوەیەش بۆ هەمیشە ڕۆڵی خۆیان بەجێدەهێنن.

هەمیشە وەک ڕێبەرێکی هەمیشەیی لە خەباتی ئێمەدا دەژین و بە زیندووی دەمێننەوە.

بەم بۆنەیەوە بە ڕێزەوە سڵاو لەو بڕیارانەی لە کۆنگرەی مێژوویی دوازدەهەمدا دراون و پەیامەکان بۆ سەردەمی نوێ دەنێرم.

عەبدوڵڵا ئۆجالان
ئیمرالی
12.05.2025

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *