به‌په‌له

هەزاران واژۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی كۆكرایەوە

زیاتر لە پێنج هەزار كەس لە بەیاننامەیەکدا داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەکەن، هەروەها داوا لە چالاکوانان و ئازادیخوازان دەکەن بەشداری هەڵمەتەکە بکەن بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ئەو چالاكوانە.

پێنج هەزار و ٦٢٥ كەس، كە پێكدێن لە چالاکوانانی مافەکانی ژنان، چالاکوانانی مافی منداڵان، داكۆكیكارانی مافەكانی کرێکاران، چالاکوانانی ژینگەیی، بریندارانی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادیی”، مامۆستایان، نووسەران، هونەرمەندان، شاعیران، خانەنشینان، پارێزەران، پەرستاران و ئازادیخوازان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات دژی سزای سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ئەوین بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەکەین، کە مەترسی جێبەجێکردنی سزاکەی لەسەرە.

ئاماژە بەوەشکراوە: داوا لە چالاکوانان و ئازادیخوازان دەکەین بەشداری هەڵمەتەکە بکەن لە دژی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، با هەموومان بە یەکەوە هەوڵی ڕزگارکردنی ژیانی بدەین.

واژۆکەران لە ڕێگای ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار بن:

https://forms.gle/MNjfkTXkUukzsQFC6

جێگای ئاماژەیە، پەخشان عەزیزی چالاکوانی مەدەنی یەکێکە لەو ژنانەی، کە دوای هێرشی چەتەكانی داعش بۆ سەر ناوچەكانی باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان بۆ یارمەتیدانی ژنانی ئێزدی و خێزانە ئاوارەکان چووەتە ناوچەکە، بەڵام دوای گەڕانەوەی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە جیاتی ستایشکردن ڕووبەڕووی دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان بووەتەوە و لە ٨ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لەلایەن دادوەری کوژراوی ئێران عەلی ڕەزاینی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ژنە چالاکوانی کورد پەسەند کرا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ژنێکی کورد دەبێتە وەزیری بەرگری و جێگری سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا

ديلان یەشیلگۆز، ژنە سیاسەتمەداری کورد وەکوو جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری لە حکومەتی نوێی هۆڵەندا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *