به‌په‌له

شاندێک لە باکوورى کوردستانەوە گەیشتە قامیشلۆ

شاندێک لە باکوورى کوردستانەوە بۆ بەشدارى لە کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کورد لە رۆژئاواى کوردستان، گەیشتە قامیشلۆ.

شاندەکە پێکهاتووە لە کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی دەبەپە “پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان”، سەرحەت ئەرەن، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندیی راپەڕاندنی پارتی دەم، ساڵیحە ئایدەنیز، گویلجان کاچماز و مەهمەت کاماچ، پەرلەمانتارانی پارتی دەم.

بەگوێرەى زانیارییەکان، شاندەکە لە دەروازەى پیشخابوور-سێمالکاوە سەردانى رۆژئاوای کوردستانیان کردووە.

شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانى بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر دیدارى دەبێت و بەشداریى کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەکات کە 26ـى نیسان بەڕێوەدەچێت”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

مەزڵووم عەبدی: لە سووریای نوێدا شۆڤێنیەت جێگەی نابێتەوە و دەبێت مافە ڕەواکانی گەلی کورد بە شێوەیەکی یاسایی و دەستووری بچەسپێنرێن

قه‌ندیل پرێس لە یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی شاری قامیشلۆدا کە هەمیشە وەک لانکەی سەوزی پێکەوەژیان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *