هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی 52 بارهەڵگر هاوکاریی سەربازیی رەوانەی ڕۆژئاوا کرد

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا، 52 بارهەڵگر هاوکاریی سەربازیی رەوانەی بنکەکانی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دەکات.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، ئەو هاوکارییە سەربازییانە لە دەروازەی وەلیدی سنووری لە رێگەی هەرێمی کوردستان و تەل کۆچەرەوە گەیەندراونەتە بنکەی سەربازیی قەسرۆک و خرابە جیر.

ئاماژە بەوەشکراوە، هاوکارییەکان چەک و پێداویستیی سەربازی و پێداویستیی پزیشکی و سووتەمەنییان تیادابووە.

روانگەکە باسی لەوەشکردووە، بە درێژایی رێگاکە، درۆنی سەربازیی چاودێریی کاروانەکەی کردووە.

رۆژی 31ـی مانگی رابردووش، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، 30 بارهەڵگری دیکە چەک و پێداویستیی سەربازیی گەیاندە بنکەکانی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا.

هاوکات لەگەڵ ناردنی هاوکاریی سەربازی بۆ بنکەکانی، هێزەکانی ئەمریکا مەشق و راهێنانی سەربازی بە چەک و تەقەمەنیی زیندوو لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە ئەنجامدەدەن، وەک ئامادەکاری بۆ هەر مەترسییەکی ئەمنی رووبەڕوویان ببێتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشكردنە سەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆی سعوودیە

ئەمڕۆ دووشەممە، دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە جازان، لە نزیک سنووری یەمەن، لەلایەن حوسییەکانەوە هێرشی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *