وای ئەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان ئاوایی کرد، بە مەبەستی بەخاک سپاردنی گەڕێندرایەوە بۆ کوردستان، کەمێک پێش ئێستاش تەرمەکەی لە شاری سلێمانییەوە ڕەوانەی بناری قەندیل کرا.
لە مەراسیمی ماڵئاواییەکەدا خانەوادەی شەهیدان، ئازادییخوازان و وڵاتپارێزان تێیدا بەشداربوون و تەرمی حاجی ئەحمەدی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی ناسراو بە ئەحەسوور لە شاری سلێمانی ڕەوانەی گۆڕستانی شەهیدان لە بناری قەندیل کرا.
ئەندازیار عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی سیاسەتمەدار و یەكێك لە پێشەنگانی دیاری کورد و هاوسەرۆکی پێشووی پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان (پەژاک)، کە زیاتر لە نیو سەدە لە تێکۆشان و خەباتی نەتەوەیی بۆ ئازادیی و دۆزی ڕەوای گەلی کورد بێوچان بەردەوام بوو، لە ١٨ـی ئاداری ٢٠٢٥ بە هۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیانئاوایی کرد.
قەندیل پرێس