ملیاردێرەکانى جیهان بە دوو رۆژ 485 ملیار دۆلاریان لەدەستدا

بەگوێرەی پێنوێنەکانی پێگەی بلومبێرگ، 500 ملیاردێرەکەی جیهان دووچاری زیانێکی دارایی گەورە بوون بەهۆی بڕیارەکانی سەرۆکی ئەمریکاوە لەبارەی باجە گومرگییەکانەوە.

لە پاش کردنەوەی بازاڕی بۆرسە لە رۆژى پێنجشەممەی رابردووەوە، ملیاردێرەکانی ناو لیستی بلومبێرگ، 485 ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە، لە پێشەنگى لیستەکەدا مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەری کۆمپانیای مێتا دێت و پشکی شێری لە زیانەکان بەرکەوتووە.

رۆژی پێنجشەممە 3ـى نیسان، بازاڕی بۆرسە 208 ملیار دۆلار زیانى تۆمارکردووە، کە لە پاش پەتای کۆڤید-19 لە ساڵی 2020ەوە شتی وا رووی نەداوە، بەجۆرێک، زیاتر لە نیوەی ملیاردێرانی جیهان بە تێکڕا 3.3% زیانیان بەرکەوتووە.

مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەری کۆمپانیای مێتا بەبڕى 17 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار لە پێشەنگی لیستەکەدایە، چونکە پشکەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرێژەی 10% دابەزین.

هاوکات، جێف بیزۆس، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن بڕى 15 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار لە سامانەکەی لەدەستداوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئەکسیۆس: ترەمپ چەند ڕۆژێک مۆڵەت بە ئێران دەدات

ماڵپەڕی “ئەکسیۆس” لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، دوایین پێشنیازی ئێران هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستەوە نەداوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *