به‌په‌له

پەیامی بارزانی لە ئامەدەوە: هیوادارین لە کاتێکی نزیکدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد بکرێت

لە ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد پەیامی مەسعود بارزانی خوێندرایەوە. لە پەیامەکەیدا پشتیوانی لە پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا دەکات و رایگەیاند: “هیوادارین لە کاتێکی نزیکدا بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد بکرێت.”

بارزانی ئاشتی “بە تاکە رێگەی راست و دروستی تێپەڕاندنی کێشەکان” دەزانێت. رایگەیاند: جەخت لە فەرهەنگی پێکەوەژیان و پەیامی ئاشتیخوازانە دەکەینەوە.

بارزانی باسی لە دۆخی رۆژئاوای کوردستانیش کرد و گوتی، “بەو هیوایەین كۆتایی بە ئێش و ئازارەكانی گەلی كورد لە سووریا بێت و كورد بە هەڵوێستێكی هاوبەش و بە رێكاری ئاشتییانە لەگەڵ لایەنەكانی دیکەی سووریا بگەنە ئەنجامێك كە لە خزمەتی هەموو لایەكدا بێت.”

ئەم ساڵ ناوی نەورۆزی ئامەد، نەورۆزی ئازادییە.

بارزانی رایگەیاند: پیرۆزبایی نەورۆز لە هەموو رۆڵەكانی گەلی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان دەكەم.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆچبەرانی سەرێکانی لە کاتی سەرداندا بە دەستگرتن و تاڵانی ماڵەکانیان دەگەن

کۆچبەرانی سەرێکانی، کە پاش هێوربوونەوەی دۆخی ناوچەکە، بە سەردانێکی کورت دەڕۆنەوە ناوچە و گوندەکانیان، تا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *