پەیامی شاندی ئیمراڵی لە سلێمانییەوە بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان

شاندی ئیمراڵی لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە، دواتر رایانگەیاند هەمووان پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی دەکەن و “پێویستە گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان، دڵخۆش بن.”

کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەسەر مەزارگەی مام جەلال، ئەمڕۆ (سێشەممە، 18-2-2025) بە ناوی شاندەکەی ئیمراڵی قسەی کرد و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی ئاشکرا کرد.

بایندر گوتی “پەیامی رێزدار ئۆجەلانمان گەیاندە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.”

بە گوتەی ئەو، کۆبوونەوەکەیان نزیکەی کاژێرێک و نیوی خایاندووە و “دیداریکی زۆر بە بەهامان کرد، گفتوگۆمان لەسەر پاشەڕۆژی گەلی کورد و پاشەڕۆژی رۆژەڤی ئاشتی بۆ گەلی کورد لە تورکیا و باکووری کوردستان بوو.”

شاندەکەی ئیمراڵی سوپاس و “منەتباری قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانین” لەبەرامبەر پشتگیرییەکانیان، وەک هاوسەرۆکەکەی دەبەپە رایگەیاند.

هەروەها دەڵێ “با گەلی ئێمە لە هەر چوار پارچەی کوردستان دڵیان ئاسوودە بێت، کە ئەمڕۆ هەموو ئاکتۆرەکانی ئێمە لەو دیدارانەمان دا بە دڵخۆشی و برایەتی و هەموو هێز و توانایانەوە پشتگیریی لە پرۆسەی ئاشتی دەکەن، بۆیە زۆر دڵخۆشین بە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانەمان.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *