به‌په‌له

ئەرمینیا: خۆپێشاندا بۆ ئازادکردنی رێبەری پەکەکە ئەنجامدرا

قەندیل پرێس، یەریڤان

کوردانی ئەرمینیا لە ساڵیادی دەستگیرکردنی عەبدوڵلا ئوجەلان خۆپێشاندانیان دژی ئەو گەلەکومەیە ئەنجامدا و نامەیەکیان ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

سلو دربیان هاوسەرۆکی کوردستان کۆمیتە لە ئەرمینیا بۆ قەندیل پرێس ڕاگەیاند:
ئێستا ٢٦ ساڵە ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی بە ناڕەوا زیندانی کراوە لە ماوەی ئەم ٢٦ ساڵە تورکیا تاوانبارە بە جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و لیژنەی مافی مرۆڤ، میکانیزمە یاساییە نێودەوڵەتییەکان،
گۆشەگیری لەسەر ئیمرالی دژی مافە سەرەتاییەکانە.

هاوسەرۆکی کوردستان کۆمیتە لە ئەرمینیا وتیشی:

نزیکەی نیو سەدەیە گەلی کورد لە بەرامبەردا لە هەموو گۆشەکانی جیهاندا سەلماندوویەتی و بە خەباتی دادپەروەرانەی خۆی سەلماندوویەتی و بەردەوامیشی سەلماندووە کە ئاسمانی کورد بۆ هەموو گەلان ڕوون و بێ هەورە.

ناتوانین چاوپۆشی لە چالاکییەکانی ژنانی ئازادیخواز بکەین، کە لە ئایدۆلۆژیایەکی هاوبەشەوە ئیلهامیان وەرگرتووە و بە یەکگرتوویی دژی کۆیلایەتی و ستەم دەجەنگن وەک ئەوەی ئۆجەلان ئاماژەی پێدەکات: «ژن، ژیان، ئازادی» دروشمی گەلانە.

لە کوتایی خۆپێشاندانەی کوردانی ئەرمینیا رێکخسرانی خۆپێشاندانەکە نامەیەکیان ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە تێیدا داوای ئازادکردنی رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەن.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆچبەرانی سەرێکانی لە کاتی سەرداندا بە دەستگرتن و تاڵانی ماڵەکانیان دەگەن

کۆچبەرانی سەرێکانی، کە پاش هێوربوونەوەی دۆخی ناوچەکە، بە سەردانێکی کورت دەڕۆنەوە ناوچە و گوندەکانیان، تا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *