به‌په‌له

بەهۆی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکەوە ٦٠ گوندی ڕۆژئاوا بێ کارەبا بوون

ئاژانسی هاوار نیوز سەبارەت بە بۆردوومان كردنی ناوەندە خزمەتگوزارییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و بێ كارەبا بوونی دەیان گوند، زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.

ئاژانسەكە بڵاوی كردەوە، بەهۆی بۆردوومانەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركەوە ٦٠ گوند لە سنووری گرێ سپی و عەین عیسا لە ڕۆژئاوای كوردستان بێ كارەبا بوون.

دەشڵێن، بەهۆی بەردەوامی بۆردوومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دەوڵەتی داگیركەری توركەوە نەتوانراوە گرفتی كارەبا لەو ناوچانەدا چارەسەر بكرێت.

جێگای ئاماژەیە، دەوڵەتی داگیركەری تورك ڕۆژانە بەردەوامە لە بۆردوومان كردنی ڕۆژئاوای كوردستان و بە ئامانج گرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ناوەندە خزمەتگوزارییەكان، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی ناوچەكە لەبەرامبەر ئەو كۆمەڵكوژیانەی دەوڵەتی تورك بێدەنگیان هەڵبژاردووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *