مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەکات

مەسعود بارزانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە و باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتە کرد.

رۆژی دووشەممە 17-02-2025 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی پێشوازیی لە مەجید تەخت رەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و شاندێکی یاوەری کرد.

بارەگای بارزانی رایگەیاند، لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرا، جەخت لە برەودان و بەردەوامیی ئەو پەیوەندییانە کرا لەسەر بنەمای هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و گۆڕانکاری و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە بەگشتی تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *