به‌په‌له

مەزڵوم عەبدی و تۆبیاس تونکڵ کۆبوونەوە

تۆبیاس تونکڵ، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ‘هەسەدە’

نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و باسیان لە شەڕی داعش کرد.

تۆبیاس تونکڵ، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لە تۆڕی ئێکسی خۆیدا نووسیویەتی، ئەمڕۆ لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆبووەتەوە و بارودۆخی ئێستای سووریایان تاوتوێکردووە.

تۆبیاس تونکڵ درێژە بە لێدوانەکەی دەدات و دەنووسێت کە کورد بە باشترین شێوە دەتوانێت ماف و بەرژەوەندییەکانی خۆی لە دیمەشقەوە لە ڕێگەی دیالۆگی ناوخۆیی سووریاوە دەستەبەر بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوا داوادەکەن هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا ڕێککبکەون و رێگەچارەیەکی یاسایی لە نێوانیان بدۆزرێتەوە، لەم رووەشەوە سەرەڕایی چەند کۆبوونەوەیەک تا ئێستا ئەو دوو لایەنە نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆچبەرانی سەرێکانی لە کاتی سەرداندا بە دەستگرتن و تاڵانی ماڵەکانیان دەگەن

کۆچبەرانی سەرێکانی، کە پاش هێوربوونەوەی دۆخی ناوچەکە، بە سەردانێکی کورت دەڕۆنەوە ناوچە و گوندەکانیان، تا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *