به‌په‌له

هاکان فیدان: ئامانجی سه‌ره‌كى ئێمه‌ نەهێشتنی یەپەگەو چەکدارە بیانییەکانە

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، لەئه‌مڕۆ شەممەوە تیمی باڵیۆزخانەی تورکیا لەدیمەشق دەستبەکارەکانی دەکاتەوە، ده‌شڵێت:”ئامانجی سه‌ره‌كى ئێمه‌ له‌ئێستاوه‌ نەهێشتنی یەپەگەو چەکدارە بیانییەکانە”.

فیدان داواکارە حکومەتێکی گشتگیر لەسوریا دابمەزرێت کە نوێنەرایەتیی سەرجەم پێکهاتەکانی وڵاتەکە بکات.

ئه‌وه‌شى وت:”ئامانجی ستراتیژی تورکیا نەهێشتنی چەکدارانی یەگەپەیه‌ لەسوریا، چونکە دەمانەوێت سوریایەک دابمەزرێت بۆ هەموو پێکهاتەکان بێت‌و هیچ تیرۆریستێکی تێدانەبێت، چونکە لەگەڵ زیاتر سەقامگیریی‌و ئاساییبونەوەی دۆخی سوریا، گەڕانەوەی پەنابەران بۆ وڵاتەکەیان زیاتر دەبێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “حکومەتی نوێی سوریا لەچوارچێوەی یەکپارچەیی وڵاتەکە کاردەکات دەرفەت بەهەسەدە نادات، هاوکات پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ هەسەدە لەمەودوا پێچەوانەی گۆڕانکارییەکانی سوریا دەبێت، هەربۆیە ده‌بێت چه‌كداره‌ بیانییه‌كانی یه‌په‌گه‌ سوریا به‌جێبهێڵن”.

فیدان لەقسەکانیدا ئەوەشی ئاشکراکرد، “ڕوسیاو ئێرانمان ڕازیکردوە لەئەگەری هێرشی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ ڕوخاندنی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد، هیچ دەستوەردانێکی سەربازیی نەکەن، لەهەموی گرنگتر ئەوەبوو، کە هەردوو وڵاتەکە هیچ کردەیەکی سەربازیان نەکرد، چونکە باش تێگەیشتن کە کار لەکار ترازاوە”.

دوێنێ هەینی، وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای کۆبونەوەی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەئەنكەرە، لەکۆنفڕانسێکی هاوبەشدا ڕایگەیاند، “نابێت ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسوریا پێگەو دەسەڵاتییان هەبێت، چونکە لەگەڵ بلینکن قسەمان لەسەر نیگەرانییەکان‌و سوریای نوێ کردوە، تیشکمانخستوەتەسەر ئەوەی نابێت داعش‌و پەکەکە لەسوریا دەسەڵاتییان هەبێت”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پارێزگارە تورکمانەکەی کەرکوک بڕیارێک دژی جێگرە کوردەکەی دەردەکات

قەندیل پرێس – کەرکوک بەپێی نۆسراوێک کە بەدەست قەندیل پرێس کەوتووە، پارێزگارە تازەکەی کەرکوک کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *