ئەمرۆ کاتژمێر ١٣:٢٠ کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە بە هێرشی موشکی، مەقەرەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دوڵی ئالانە کردە ئامانج.
هەرچەند هێرشەکە بە توندی ئەنجامدرا، بەڵام بەهۆی ئامادەباشی و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی پاراستن، هێزەکانی کۆمەڵە توانییان خۆیان بە سەلامەتی بپارێزن و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەسەر بوونی قوربانی یان زیانی مرۆیی نییە.
ئەم هێرشە درێژەی هەڵمەتە بەردەوامە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامی دژی مەقەر و بنکەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستانە.
بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵە، لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکاوە تا ئێستا، ژمارەی گشتی مووشەک و درۆنە بێفڕۆکەکانی بەکارهاتوو بۆ ئامانجگرتنی مەقەڕ و ئۆردوگاکانی کۆمەڵە گەیشتووە بۆ زیاتر لە ١٠٢ مووشەک و درۆن.
قەندیل پرێس