کوژرانی محەممەدعەلی ڕەحیمزادە، جاش و ئەندامی چەکداری سوپای پاسداران لە سەوڵاوا

محەممەدعەلی ڕەحیمزادە (ناسراو بە محەممەدعەلی عارەف)، لە جاشەکان و ئەندامانی چەکداری سوپای پاسداران، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە ماڵی بنەماڵەییی خۆی لە گوندی «سەرپیر»ی سەر بە شاری سەوڵاوا کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢:٠٠ی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٦)، محەممەدعەلی ڕەحیمزادە، لە ئەنجامی هێرشی گرووپێکی چەکداری نەناسراو بۆ سەر ماڵەکەی هەلکەوتوو لە گوندی “سەرووپیری”ی سەوڵاوا کوژراوە.

محەممەدعەلی ڕەحیمزادە، ناسراو بە «محەممەدعەلی عارەف»، خەڵکی گوندی سەرووپیری سەوڵاوا، لە هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران بوو کە ساڵانێکە چەکدی ئەو ڕێکخراوەی هەڵگرتبوو. سەرچاوە خۆجێییەکان ناوبراویان وەک یەکێک لە کەسانی کاریگەر لە هاوکاریکردنی دامەزراوە ئەمنییەکان و سەرکوتکردنی چالاکان و هاووڵاتییانی کورد لە ناوچەی سەوڵاوا هەبووە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ گرووپ یان حیزبێک بەرپرسیارێتیی ئەم ئۆپۆراسیۆنەی نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام هەنگاو ڕایگەیاندووە کە ئەم ئۆپۆراسیۆنە لەلایەن گرووپەکانی سەر بە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ئەنجام دراوە.

هەروەها ئاژانسە هەواڵییەکانی نزیک لە سوپای پاسداران تا ئێستا هیچ جۆرە زانیارییەکیان لەم بارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشی ٤ درۆنی ئێران بۆ سەر شوێنی دوو کۆمەڵەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی

دوو بەرپرسی باڵای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران دەڵێن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *