به‌په‌له

هونەرمەندێکی دیاری کورد ژیانئاوایی کرد

هونەرمەندی دیاری کورد یەدوڵا محەمەدی، خەڵکی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ، یەدوڵای محەمەدی، یەکێک لە دەنگە ڕەسەن و بەرزەکانی هونەری کوردیی لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

یەدوڵا محەمەدی لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ بۆ  فێربوونی موزیک و گۆرانی ڕەسەنی کوردیی لەلای چەندین هونەرمەندی دیاری سەردەمەکەی خۆی پەروەردەی بینیوە.

لە ماوەی تەمەنی هونەریی خۆیدا توانیویەتی ٧٦ ئاواز و گۆرانی ڕەسەن تۆمار بکات.

هاوکات، ئەمڕۆش لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تەقینەوەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە شێلادزێ

​قەندیل پرێس لە ساتێکدا کە ناوچە شاخاوییەکان و دەڤەرە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان پێویستیان بە خزمەتگوزاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *