جێگری ترەمپ: ئەمریکا ناچێتە نێو جەنگێکی درێژخایەن لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، هەرچەندە بژاردەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، بەڵام “هیچ شانسێک نییە” واشنتن تێوەگلانی جەنگێکی درێژخایەنی چەند ساڵە بێت لە ناوچەکە.

جەی دی ڤانس لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی “واشنتن پۆست” ئاماژەی بەوە کرد، ئەمریکا هێشتا لە پرسی دەستوەردانی سەربازی بەرامبەر ئێران “دوودڵە”. گوتیشی، نازانێت دۆناڵد ترەمپ چ بڕیارێک دەدات، چونکە بژاردەکان هەم هێرشی سەربازی دەگرێتەوە بۆ “دڵنیابوونەوە لەوەی ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ناگات”، هەم چارەسەری “دیپلۆماسی”.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، ئەگەر ترەمپ بڕیاری هێرشیش بدات، ئەوا نابێتە ئەو جۆرە ململانێ درێژخایەنەی کە ئەو هەمیشە رەخنەی لێگرتووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ئێران له‌ڕوی ئابورییه‌وه‌ وه‌ها گۆشه‌گیر ده‌كه‌ین كه‌ پێشتر وێنه‌ی نه‌بوبێت

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوە ده‌كات کە ئێران له‌ڕوی ئابورییه‌ وه‌ها گۆشه‌گیر ده‌كه‌ن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *